خەبات مێدیا: ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی 17/9/2021 لە بارەگای ناوەندی سازمانی خەبات، کۆبوونەوەیەکی سیاسی و تەشکیلاتی بۆ بەشێک لە ئەندامان و لایەنگرانی سازمانی خەبات لە شاری هە
خەبات مێدیا: ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی 17/9/2021 لە بارەگای ناوەندی سازمانی خەبات، کۆبوونەوەیەکی سیاسی و تەشکیلاتی بۆ بەشێک لە ئەندامان و لایەنگرانی سازمانی خەبات لە شاری هەولێر بەرێوە چوو. کۆبوونەوەکە بە دەقیقەێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە ڕۆحی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد، و پاشان بەرێز کاک کامیل نورانی فەرد ئەندامی دەفتەری سیاسی و بەرپرسی ڕێکخستنی ئاشکرای سازمانی خەبات لە هەرێمی کوردستان، لەسەر دوایین ڕەوشی جوڵانەوەی ڕزگاریخوازانەی گەلەکەمان و ئەرکی ئەندامان لەو دۆخە هەستیارەی هەنووکە قسەی کرد.
بەرێزیان سەرەتای قسەکانی بە مەبەست و ئامانجی کۆبوونەوە و زەورەتی بایەخ دانی زیاتر بە ئەرکە تەشکیلاتیەکان و جێبەجێ کردنی ڕاسپاردە سازمانیەکان دەست پێکرد و چوارچێوە و کاری سازمانی شیکردەوە و باسی لەو هەڵە باوە لە کاری سازمانی لە ناو چوڵانەوەی ڕزگاریخوزانە کرد کە زۆربەی ئەرکە تەشکیلاتیەکان دەخاتە سەر ئەو هێزەی لە بارەگاکان نیشتەجێن و هێزی ئەندامانی دەرەوەی بارەگاکان لەبەرچاو ناگرێ.
بەرێز نورانی فەرد، ئاماژەی بە کاری سازمانی و دەستەجەمعی کرد و بە پێناسە کردنی هێزی ڕێکخراو لە سێ بەشی (ناوخۆیی و تەشکیلات و بەشی ئاشکرا و نیشتەجێ لە کوردستانی باشوور و وەڵاتانی دەرەوە ) یەکێتی و هاوئاهەنگی ئەو بەشانەی بە هێمای سەرکەوتن و پێش کەوتنی زیاتری تەشکیلات زانی و هەموو ئەو بەشانەی بە تەواوکەری یەکدی زانی.
ناوبراو لەدرێژەی قسەکانی دا لەسەر دوایین ڕەوشی جوڵانەوەی ڕزگاریخوازی و هەڕەشەکانی سپای پاسداران قسەی کرد و ئەو هەڵوێستەی محەممەد پاکپوور فەرماندەی هێزی زەمینی سپای پاسدارانی بە بەڵگەیێکی حاشا هەڵنەگر لەسەر کاریگەری و زیندوویەتی جوڵانەوەکە و هێز و لایەنە سیاسیەکانی کوردستان زانی، و هاوکات ترس و دڵەڕاوکێی دەسەڵات لە تەقینەوەی ڕقی پەنگخواردووی گەلانی ئێران و بە تایبەتی خەڵکی کوردستان نیشان ئەدات.
ڕژیم لەو هەڵوێستەی دەیهەوێ ئاستی دەستێوەردان و نفوزی خۆی لە عێراق و ناوچەکە زیاتر بکات و بە بوونی مەقۆ مەقۆی ڕۆیشتنی هێزە ئەمریکاییەکان، هەوڵی دروست کردنی بشێوی لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەدات و بە تایبەتی کە هەرێمی کوردستان بۆتە جێگەی حەوانەوە و مانەوەی بەشێکی بەرچاو لەکوردانی هەر چوار بەش.
بەرێز نورانی فەرد لە درێژەی قسەکانی دا ووتی: بە لەبەرچاو گرتنی ئەو هەل و مەرجە هەستیارە کە قەیرانە یەک لەدوای یەکەکان تەنگی بە دەسەڵاتی ئاخوندی چنیوە، ئەرکی شۆڕ٠شگێران زیاتر لە ڕابردوویە و پێویستە هەوڵ و تێکۆشان لە پێناو دەستەبەرکردنی مافە ڕەوا نەتەوەییەکانمان چەند بەرانبەر بکرێ و بە یەکێتی و ماندووبوونی زیاتر ئەو پرسە خێراتر بکرێ.
لەدوای قسەکانی بەرێز کامیل نورانی فەرد ئەندامی دەفتەری سیاسی، بەرێز کاک شۆڕ٠شی حاجی ئەندامی کومیتەی ناوەندی و بەرپرسی نوێنەرایەتی هەولێری سازمانی خەبات ی کوردستان، لەسەر کۆمەڵێک بابەتی تەشکیلاتی و سازمانی پێوەندیدار بە ئەندامان و لایەنگران قسەی کرد و لەچوارچێوەی ئەرک و مافەکانی ئەندامان ڕاسپاردە و بڕیارە تەشکیلاتیەکانی بیر هێنایەوە و چەندین ڕێنوێنی لە پێوەند بە باشترکردنی کاری ڕێکخستنی هەولێری باس کرد.
لەدوای قسەکانی ئەندامانی سەرکردایەتی سازمانی خەبات، ئەندامانی ئامادەبوو ڕاوسەرەنج و تێبینی و پرسیاری خۆیان پێشکەش کرد و کۆبوونەوەکەیان پر ناوەرۆکتر کرد.
لەبڕگەیێکی تری کۆبوونەوەکە، دەستەی نوێی بەڕێوەبەری ئەندامان هەڵبژاردنی بۆ کرایەوە و لە پرۆسەیێکی دیموکراتیک دا دەستەیێکی نوێی بەرێوەبەری و هەروەها چەندین سەر شانە هەڵبژاردنیان بۆ کرا.
کۆبوونەوەکە بە بەڵێن و بریاری بەرەوسەر بردنی هەوڵ و ماندووبوونی زیاتری بەشداربووان کۆتایی پێهات.