خەبات مێدیا: وەزارەتی خەزێنەداری ئامریکا، ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی 26ی خەرمانان، ڕاگەیاندن کە ئەندامانی دوو تۆڕی نێو دەوڵەتی بەهۆی پشتیوانی ئابووری بۆ حیزبوڵای لوبنان
خەبات مێدیا: وەزارەتی خەزێنەداری ئامریکا، ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی 26ی خەرمانان، ڕاگەیاندن کە ئەندامانی دوو تۆڕی نێو دەوڵەتی بەهۆی پشتیوانی ئابووری بۆ حیزبوڵای لوبنان و سپای تیرۆریستی پاسداران، گەمارۆیان خراوەتە سەر.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی خەزێنەداری ئامریکا، ئەم تۆڕانە دەیان ملوێن دۆلار لەڕێگەی سیستەمە ئابووریە ناوچەییەکان، پارە سپیکردنەوەیان ئەنجام ئەدات و بە قازانجی سپای تیرۆریستی پاسداران و حیزبوڵای لوبنان لە ئاڵوگۆری بازرگانی زێڕ و کەل وپەلی ئەلکترۆنی چالاک بوون.
یەکێک لەم تۆڕانە لەژێر چاودێری مێقداد ئەمینی و عەلی قەسیر، بۆ ئاسانکاری ئابووری هێزی قودسی سپای تیرۆریستی پاسداران و حیزبوڵای لوبنان ناسراون.
وەزارەتی خەزێنەداری ئامریکا ناوی هەندێک لەوانەی گەمارۆیان خراوەتە سەر ڕاگەیاندووە: ئومید یەزدانپەرەست، محەممەد عەلی دەمیرچی لوو و سەمانە دەمیرچی لوو، هەروەها ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەوانە لە ئاسانکاری قاچاخی زێڕ و پارەی ئێران بۆ تورکیە لەڕێگەی بەکارهێنانی هێڵی ئاسمانی ماهان ئێر دەستیان هەبووە.
ئەندامی ئەو تۆڕانەی دیکەی کە لەلایەن خەزێنەداری ئامریکا گەمارۆ خراوەتە سەریان لە لوبنان و کوەیت بوون و ئەرکی ئەم تۆڕانە پشتیوانی ئابووری، ناردنی یارمەتی یا پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری فەنی بۆ حیزبوڵای لوبنان بووە.