شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

خەباتی نەتەوەیی کورد بە تەبایی و خۆراگری رێگە دەبڕێ

خەباتی نەتەوەیی کورد بە تەبایی و خۆراگری رێگە دەبڕێ



ن : بەختیار عەزیزی
رۆژی سێ شەممە رێکەوتی 16ی خەرمانانی 1400ی هەتاوی، محەمەدی پاکپوور بەرپرسی هێزی وشکانی سوپای پاسدارانی رژیمی ئاخوندی لە کاتی سەردانی بۆ بنکە سنووریەکانی هێزەکەی، هەڕەشەی لە ئەحزابی کورد لە کوردستانی ئێران کرد کە بنکە و مقەراتیان لە هەرێمی کوردستانەو داوای لە خەڵکی مەدەنی نزیک لە بنکە و بارەگاکانی ئەو هێزانە کرد کە دوورکەونەوە بۆ ئەوەی زیانیان پێ نەگا. دوابەدوای ئەوە رۆژی پێنج شەممە 18ی خەرمانان سوپای پاسدارانی رژیمی ئاخوندی بە فرۆکەی بێ فرۆکەوان و تۆپباران هێرشی کردە سەر ناوچە سنووریەکانی هەرێمی کوردستان و بنکەی ئەو لایەنانەی لە ناوچە سنووریەکانن کردە ئامانج.
ئەو هەڕەشە و هێرشانەی رژیم بۆ سەر هێز و لایەنە سیاسیەکان لەکاتێکدایە کە چەند حەوتوویەک لەوە پێش کردەوە تیرۆریستیەکانی دژ بەو لایەنانە لە هەرێمی کوردستان دەست پێ کردەوەو موسا باباخانی ئەندامی سەرکردایەتی حدک یان لە هەوڵێر تیرۆر کرد و هەوڵێکی تیرۆریستی دیکەیان کە ئەندامێکی سازمانی خەباتی کردبووە ئامانج، پێشوەختە ئاشکرا بوو.
هەروەها رژیمی ئاخوندی بە هەموو شێوەیەک فشاری خستووەتە سەر هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی عێراق بۆ ئەوەی هێز و لایەنە سیاسیەکانی کوردستانی ئێران لە هەرێم دەرکەن یان دەستێوەرانی سەربازی دەکەن.
ئەگەر چی ئەم جۆرە هەنگاوانەی رژیمی ئاخوندی دژ بە بزوتنەوەی کوردستانی ئێران لە مێژ ساڵە تەجروبە کراوە و ئەحزابی ئێمە هەموو جۆرە دڕندەییەکیان لەو رژیمە و هێزە تیرۆریستەکانی ئەزموون کردووە، بەڵام ئەو هەوڵ و هەنگاوە نوێیانەی رژیم لە کاتێکدایە کە دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەراست بە وەزعێکی ناروون و تەموومژاوی تێپەڕدەبێ، هەر بۆیە هەوڵەکانی رژیم دەتوانێ مەترسی جیددیتر بۆ سەر بزوتنەوەوەکەمان دروست بکات.
پێش هەر شتێک پێویستە هێز و لایەنە کوردستانیەکان بە هەست کردن بە مەترسیەکانی رژیم، هەنگاوی کردەیی و خێرا بۆ کەمکردنەوەی زیان و خەسارەتەکان هەڵگرن. یەکیەتی و تەبایی هێز و لایەنە سیاسیەکان وەک هەنگاوی یەکەم دەتوانێ ورە و ئیرادە بە جەماوەر و هێزی پێشمەرگە بدات. هەروەها بریاری بەجێ بۆ رابوون و هەستانەوەی خەباتی جیددی و بەرەورووبوونەوەی مەیدانی لەگەڵ رژیمی ئاخوندی و خۆراگری لە هەموو بارەکاندا دەتوانێ بزوتنەوەی کوردستانی ئێران لە بزوتنەوەیەکەوە کە تەنیا لەگەڵ هەلومەرجەکان خۆی دەگونجێنێ و لە حاڵەتی چاوەروانیدایە بۆ بزوتنەوەیەکی کاریگەر و چارەنووسساز بۆ نەتەوەکەی گۆرانی بەسەردا بێ.
ئەم ئیرادەیە پێویستی بە هەنگاوی عەمەلی هەموو هێز و لایەنە سیاسیەکانی کوردستانی ئێران هەیە و سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لەسەر رێنوێنی کاک بابەشێخی حوسەینی سکرتێری گشتی ئامادەیە بۆ هەر هەنگاوێک کە ئاکامەکەی یەکیەتی و تەبایی لایەنە سیاسیەکانی کوردستانی بە دوادابێ و لە پێناو هاتنەدیی ئاوات و ئامانجە نەتەوەییەکانی گەلی کورد لە کوردستانی رۆژهەڵات ئامادەیە بە خۆراگری و مقاومەت و هەنگاوی مەیدانی و جیددی کار بۆ هەستانەوەی شۆرش و خەبات بکات و لەو پێناوەشدا ئامادەیە لەگەڵ هەموو هێز و لایەنە سیاسیەکانی کوردستان هاوکاری و هەماهەنگی هەبێ.
سازمانی خەبات وەکوو هێزێکی نەتەوەیی و نیشتمانی و سەنگەری یەکخستنی هێز و پوتانسیەلی تێکڕای دین و مەزهەب و بیر و بۆچوونەکانی کوردستان، بە مەبەستی سەرخستنی خەباتی نەتەوەی کورد و هاتنەدیی تێکڕای ماف و ئازادیەکانی ئەو نەتەوەیە لە ئێراندا هەموو هەموو هەوڵ و هێزی خۆی بۆ بەرەورووبوونەوەی رژیمی ئاخوندی و تا روخانی یەکجاری ئەو دەسەڵاتە دژە کوردە بێ پسانەوە و هەدادان لە مەیداندا بمینێتەوە.


3 ساڵ و 2 مانگ و 3 ڕۆژ و 17 کاتژمێر و 51 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

خەباتی نەتەوەیی کورد بە تەبایی و خۆراگری رێگە دەبڕێ

خەباتی نەتەوەیی کورد بە تەبایی و خۆراگری رێگە دەبڕێ



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن