خەبات مێدیا: هاووڵاتیەکی کوردی خەڵکی ورمێ لەزیندانی زەنجان لەدار درا.
بەرەبەیانی ڕۆژی سێ شەممە 30 ی خەرمانانی 1400، هاووڵاتیەکی کوردی خەڵکی گوندی شەشماڵی سەر بە پارێزگای ورمێ، بەناوی ئەرشەد جەودەت ڕەبەت، تەمەن 52 ساڵ لە بەندیخانەی زەنجان لەدار درا.
ناوبراو چوار ساڵ پێش ئێستا بەتۆمەتی کڕین وفرۆشتنی ماددەی هۆشبەر لەلایەن ناوەندە سەرکوتگەرەکانی ڕژیم لە شاری زەنجان گیراوە و لەلایەن دادگای ئەو شارەوە حوکمی لەداردانی بەسەردا سەپاوە.
جێی باسە کە ئەرشەد جەودەت، بەرەبەیانی ڕۆژی سێ شەممە لەزیندانی ئەو شارە لەدار درا.