خەباتمێدیا: کوژرانی کۆڵبەرێکی دیکە بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیم لە سنووری سەردەشت.
بەکوژرانی کۆڵبەرێکی دیکە لە سنووری سەردەشت ژمارەی کۆڵبەرە کوژراوەکان لەم حەفتەیەدا گەیشتووەتە 4کەس. بەپێی ئەو ڕاپۆرتەکان، شەوی شەممە 27ی پووشپەڕی 1400، هێزەکانی رژیم لە سنووری دۆڵەبی سەردەشت تەقەیان لە چەند کۆڵبەرێک کردووە کە لەئاکامدا کۆڵبەرێک بەناوی ئومید محمەممەدزادە خەڵکی گوندی گرویس و دانیشتوی شاری ڕەبەت گیانی لەدەست داوەو لەئێستادا تەرمی ئەو هاووڵاتیە لە نەخۆشخانەی شاری سەردەشتە و هەتا ئێستا ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.
شایانی باسە لە حەفتەی ڕابردوو 4کۆڵبەر لە سنوورەکانی سەردەشت، بانە و نەوسوود لەلایەن هێزەکانی ڕژیمی ئێران کۆژراون.