خەبات مێدیا: ئامریکا خەریکی ئامادە کردنی پڕۆژەیەکی نوێیە بۆ جێگرەوەی بەرجام.
هەواڵدەری سی ئێن ئێن ڕۆژی پێنج شەممە ١ ڕەزبەر لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە کە ئامریکا کار لەسەر پڕۆژەیەکی نوێ بۆ جێگرەوەی بەرجام دەکات.
سی ئێن ئێن لەو ڕاپۆرتەدا لەسەر زاری بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا نوسیویەتی: ئەگەر ڕژیمی ئێران بەردەوام بێت لە بەرەوپێشچوونی بەرنامە ناوکەییەکانی و نەگەڕێتەوە بۆ سەر مێزی وتووێژ، لەوانەیە ئامریکا کار لەسەر پڕۆژەیەکی نوێ بکات. ئەوە لەحاڵێکدایە کە ئامریکا و هاوپەیمانەکانی چاوەڕێی گەڕانەوەی ڕژیمی ئێرانن بۆ سەر مێزی وتووێژ. لەئەگەری نەگەڕانەوەی ڕژیم بۆ سەر مێزی وتووێژ، ئەوانیش چاوڕێ ناکەن و دەست دەکەن بە جێبەجێ کردنی ئەو پڕۆژە نوێیە.