خه‌بات مێدیا: به‌داخێکی گرانه‌وه ڕۆژی شه‌ممه ڕێکه‌وتی ٣ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠ ٠ ی کۆچی خۆری به‌رامبه‌ر به ٢٥ی سپتامبری ٢٠ ٢١ی زاینی کاک سەیید خدر نورانیفەرد کەسایەتی دیار‌و دڵسۆزی سازمانی خەبات و باوکی کاک کامیل نورانی فه‌رد ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی سازمانی خه‌بات، لە شاری مەهاباد به‌هۆی نه‌خۆشیه‌وه کۆچی دوایی کرد. له‌م په‌یوه‌ندیه‌دا سکرتێری گشتی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران، په‌یامێکی سه‌ره‌خۆشی بڵاوکرده‌وه.
ده‌قی په‌یامه‌که‌ی سکرتێری گشتی به‌م شێوه‌ی خواره‌وه‌یه:
کۆچی دوایی کاک سەیید خدر نورانیفەرد لە شاری مەهاباد!
بەداخەوە کاک سەیید خدری نورانیفەرد کەسایەتی دیار‌و دڵسۆزی سازمانی خەبات و غەم خۆری گەلی کورد و نەیاری ڕژیمی دیکتاتۆری ئاخوندی و خۆشەویستی خەڵکی ناوچەی مەهاباد و باوکی کاک کامیل نورانیفەرد ئەندامی ڕێبەرایەتی سازمانی خەبات کۆچی دوایی کرد. بە بۆنەی کۆچی دوایی کاک سەیید خدر سەرەخۆشی و هاوغەمی بە خانەوادەی بەڕێزیان و کاک کامیل و خەڵکی ناوچەی مەهاباد ڕادەگەێنم. لە خوای گەورە داواکارم سەیید خدر بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبرو خۆڕاگری بە کاک کامیل و ئەندامانی خانەوادەی ببەخشێ.
بابەشێخ حوسەینی
سکرتێری گشتی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
٣ ی ڕەزبەری ١٤٠ ٠ کۆچی خۆری