هه‌ینی 

8 پووشپه‌ڕ 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ڕژیم لەلیستی ڕەشی fatf دا مایەوە !

ڕژیم لەلیستی ڕەشی fatf دا مایەوە !
وەرگێڕ : بێهرووز ئەردەڵان

ناوەندی نێودەوڵەتی دژبە سپی کردنەوە fatf ، بۆ چوار مانگی دیکەش ڕژیمی ئێرانی لە لیستی ڕەشی ئەو ناوەندە دا هێشتەوە و وریایی دایە..

ناوەندی نێودەوڵەتی دژبە سپی کردنەوە fatf ، بۆ چوار مانگی دیکەش ڕژیمی ئێرانی لە لیستی ڕەشی ئەو ناوەندە دا هێشتەوە و وریایی دایە ئاخونده‌‌‌کان کە ئەگەر لەو ماوەدا بە خواستەکانی fatf مل نەدەن ونەیسەلمێنن، بەشێوەێیکی ئوتوماتیک لە جۆزەردانی ١٣٩٨ وە دەکەونەوە ژێر چاودێری چڕی ئەم دامەزراوە نێونەتەوەییە . لە ڕاگەێیندراوێکدا کە لەکۆتایی کۆبوونەوەی حەوتوێیکی ئێف ئەی تی ئێف ، لە پاریس بڵاو کڕایەوە و بە گووتەی چاودێران ئەم ڕاگەێیندراوە لەئی ڕابردوو توندترە ،ووریایی دراوەتە ڕژیم کە لەچوار مانگی داهاتوودا دەبێ کونوانسیونەکانی پێوەند بە ئیف ئای تی ئێف یەک لەوان ڕێکەوتنەکانی پالرمۆ وسی ئێف تی پەسەند بکات.

بەپێچەوانەی ئەمە بڕیاری توند وکاریگەر لەدژی چالاکیەکانی نێودەوڵەتی بانک ودامەزراوەکانی ڕژیم بەڕێوە دەبردرێت. مارشاڵ بێلینگزلی سەرۆکی دەورەیی fatf گووتی: ئەگەر ڕژیمی ئێران بەڵێنیەکانی خۆی جێ بەجێ نەکا ولەم ماوەدا هەنگاو هەڵنەگرێ، لەدژی دامەزراوە ئابووریەکانی هەنگاوی کاریگەر هەڵدەگیرێت . لە بەشی پێوەند بە کردەوەی ڕژیمی ئێران لە ڕاگەێینداراوەکەدا هاتووە : مۆڵەتی گەڵاڵەی هەنگاونانی ئێران لە فێوریەی ٢٠ ١٨ کۆتایی هات و لەفێوریەی ٢٠ ١٩ ئێف ئەی تی ئێف بیری هێنایەوە کە هێشتاش شت گەلێک هەیە کە تەواو نەبووە وئێران دەبێ ئەو بابەتانە تەواو بکات و وەڵام بداتەوە.

 1 - دابین نەکردنی پووڵ بۆ ترۆریسم یەک لەوان سڕینەوەی بەخشین بۆ تاقمەکانی بە لیست کراو.

2- ناساندن وڕاگرتنی داراییەکانی تڕۆریستەکان ، هاوئاهەنگ لەگەڵ بڕیارنامەکانی پێوەند بە شۆڕای هێمنایەتی ڕێکخراوی نەتەوەکان

3- بەڵێن دان بە سیستمێکی لێکۆڵینەوەی وورد وبەپێشوونەی هاووبەش بەئامانجی بەڕێوەبردن.

4-  سەربەخۆیی کاری یەکەی زانیاری ماڵی وڕوون لە پێوەند بە دابین کردنی سەرچاوەی ترۆریسم لە چوارچێوەی یاسای ئێران 5- دەرخستنی ئەوەی کە چۆن لێپرسراوانی خزمەت گەیاندنی ڕاگواستنی پووڵ ،نرخی بەبێ مۆڵەت بناسێنن وگەمارۆی بدەن

 6 - پەسەندکردن وجێبەجێ کردنی کونوانسیونەکانی پالرمۆ ودابین گەری ماڵی ترۆرێسم وچارەنووس و پاڵپشتی ویارمەتی یاسایی بەرانبەر

 7 -بەڵێندان بەوەی کە دامەزراوەکانی ئابووری ڕاستگۆ بن لە گۆڕینەوە زانیاری ..

 لە درێژەی ڕاگەێیندراوی ئۆرگانی نێونەتەوەیی دژبە پوول سپی کردنەوەدا هاتووە : fatf لە کۆبوونەوەی ئەم حەوتووەی خۆی بڕیاری دا کە بە هەڵپەسێرانی کارەکان تا گەیشتن بە ئامانج درێژە بدەن. چاوەڕوانی هەیە کە ڕژیم پێدا چوونەوە بکات ولەم بارە هەنگاو هەڵبگرێ. لەکاتێکدا کە ئێران تا ژوئێنی ٢٠ ١٩ ، بەپێی ستانداردەکانی fatf ، گەڵاڵەکە نەکات بە یاسا ،ئێف ئەی تی ئێف ،چاودێرێیکی چڕ دەخاتە سەر لقەکانی ژێر کۆمەڵەی دامەزراوەی ماڵی لەئێران .

 ڕاگەێیندراوی کۆتایی fatf دەڵێ : تا کاتێک ڕژیمی ئێران هەنگاوی بەکردار وڕاستەقینە بۆ بەرەووڕووبوونەوەی سەرچاوەی ترۆریسم ەڵنەگرێت، ئێف ئەی تی ئێف سەبارەت بە هەڕەشەی دابین کردنی ماڵی کە لە ڕژیمی ئێرانەوە سەرچاوە دەگرێت ،نگەران وچاوەڕوانە. لەم پێوەندیەدا fatf داوا لە ئەندامانی دەکات کەلە ژمێریاری گشتی وئابووری لەگەڵ ئێران وورد بین بن ،چونکە پێشوونە وادەڵێت. لەئێستادا گەڵاڵەی سی ئێف تی وپالێرمو کە لەگەڵ موخالفەتی شۆڕای نگابانی ڕژیم بەرەوڕووە ،دەبێ ئەم پرسە لەلایەن کۆمەڵەی لێکدانەوەی قازانجەکانی ڕژیم یەک لا بکرێتەوە . لەدوای ڕاگەێێندراوی fatf قەیرانی بڕیار لەم بارەوە سەری هەڵداوەتەوە وبانکی ناوەندی خوازیاری دوو گەڵاڵەی پێوەند بە ئێف ئەی تی ئێفەوە بووە. باڵوێزی ڕژیم لە بریتانیا دەڵێ : fatf چوارمانگی دیکەی مۆڵەت داوە بەئێران بەئامانجی ساخ بوونەوە، ئەگەر بڕیاری نەدا و بەپێچەوانە بوو ، نۆێنەڕایەتی ولقەکانی دامەزراوەی ماڵی لەئێران لە جۆزەردان بەولاوە دەرخرێتە ژێر لێکۆڵینەوەی وورد و تایبەت...


5 ساڵ و 4 مانگ و 2 ڕۆژ و 5 کاتژمێر و 2 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ڕژیم لەلیستی ڕەشی fatf دا مایەوە !

ڕژیم لەلیستی ڕەشی fatf دا مایەوە !



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن