پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ڕژیمی ئێران لە دەمێکەوه‌ شەڕی دەست پێکردوە

ڕژیمی ئێران لە دەمێکەوه‌ شەڕی دەست پێکردوە
کاروان کرماشانی

کاروان کرماشانی

نەفتالی بنێت سەرۆک وەزیری ئیسرائیل لە ووتارەکەیدا لە کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان باسی مەترسیەکانی ڕژیمی ئێران بۆ سەر خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و نزیک بونەوەی لە دروست کردنی بۆمبی ئەتۆم کرد. سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل و تێکڕای دەسەڵاتداران و حکومەتەکانی جیهان ئەو ڕاستیە باش دەزانن کە ڕژیمی ئێران هەر لە سەرەتای هاتنە سەردەسەڵات لە ئێراندا، ئامانجێکی سەرەکی دەست بەسەردا گرتنی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و ناردنی ئینقلابی خومەینی بۆ ووڵاتانی ئیسلامی و وولاتانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستە. ڕژیمی ئێران بەشێکی زۆری داهات و سەرمایەی خەڵکی ئێرانی لە پێکهێنانی دەستەو تاقمی ترۆریستی لە لوبنان، عێراق،یەمەن و بەحرین و زۆربەی ووڵاتانی ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بەکار هێناوەو هەروەها زۆر ڕیاکارانە کەڵکی لە هەستی مەزهەبی و ئیسلامی خەڵکی ئەو وولاتانە وەرگرتوە بۆ هێنانە دیی مەبەستە چەپەڵەکانی و دەست گرتن بە سەر خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا. لە لایەکی دیکەوە ئاخوندە دەسەلاتداراەکان بۆ هێنانی دیی ئەو ئامانجەی  کەڵکی لە بێ‌ بەراوردی هەڵە هەڵسەنگاندی هەلومەرجی سیاسی ناوچەکە لە لایەن ئەمریکاو ووڵاتانی ئوروپایی وەرگرتوەو بە شێوەیەک کە ئەو وو ڵاتانە لە چوارچێوەی هەڵە سیاسیەکانیان و چاو قونجاندن لە حاست سیاسەتە مەترسیدارەکانی ڕژیمی ئێران،ڕاستەوخۆ وناڕاستەوخۆ هاوکاری ڕژیمی ئێرانیان کردوە بۆ پەرەپێدانی ئامانج و سیاسەتە مەترسیدارەکانی.

ڕوخاندنی حکومەتی سەددام حوسەین لە عێراق و دوایەش پاشەکشە پێکردنی هێزە سەربازیەکانی ئەمریکا لە عێراق و ڕێگەدان بە دەستێوەدرانی ڕاستەوخۆی ڕژیمی ئێران لە کاروباری عێراقداو هەروەها ووت وێژو دانوستان لە گەڵ ڕژیمی دیکتاتۆری ئێران و ئیمتیاز پێدانی جۆراوجۆر بەو ڕژیمە، تەنیا بە هومێدی ئەوەی دەست لە گەڵاڵەی دروست کردنی بۆمبی ئەتۆم و دەست لە سیاسەتی داگیرکاری و پاوانخوازی هەڵگرێ‌، بەشێکن لە هەڵە سیاسەکان و هاوکاریەکانی ووڵاتانی ئەمریکاو ئوروپاو جیهان بە تێکڕا بە ڕژیمی ئاخوندی. لە ئێستادا کە ڕژیمی ئێران چەند ڕۆژێکی ماوە بۆ دروست کردنی بۆمبی ئەتۆم و بە شێوەی ئاشکرا شانازی بە دەست بە سەردا گرتنی زۆربەی وولاتانی ناوچەکەدا دەکاو کاریگەری و هێژمونی خۆی  چ لە باری سیاسی و چ لە باری سەربازیدا پەرەپێداوە.

پێ‌ وایە لە دوای دروست کردنی بۆمبی ئەتۆمی هیچ هێزێکی جیهانی توانای ڕوبەڕوبونەوەی نابێ‌ و بڕیاڕی بۆ پاک کردنەوەی ئیسرائیل لە سەر نەقشەی جیهان جێ‌ بەجێ‌ دەکا. دەسەڵاتدارانی ڕژیمی ئێران بە کەڵک وەرگرتن لەو کەلێن و بۆشاییەی لە نێوان ووڵاتانی خاوەن هێزی جیهاندا هەیەو بە بەراوردەیان لە جۆری تەعامولی کۆمەڵگەی جیهانی لە گەڵ ووڵاتی کورەی شومالی خاوەن بۆمبی ئەتۆم، گەیشتونە سەر ئەوە باوەڕەی هیچ بایەخێک بۆ بۆچوون و داوای ئەمریکاو ئوروپاو، بە شێوەی گشتی تر ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتوەکان نەدەن. سەبارەت بە کاریگەری ئابڵوقەکانی ئەمریکاو کۆمەڵگەی جیهانی لە سەر ڕژیم،وەک هەمیشە ئاخوندە دەسەڵاتدارەکان، هەژاری و برسیەتی خەلک و بیکاری و گرانی لە ئێرانیان بۆ گرینگ نەبوە. دیارە ئابڵوقەکان نەیانتوانیوە کاریگەریان لە سەر ژیانی کاربەدەستانی دەسەڵات هەبێ‌ هەر بۆیە دەسەڵاتداران سەرەڕای ئابڵوقەکان سوورن لە سەر بەردەوام بوونیان بە سیاسەت و گەڵاڵە مەترسیداریەکانیان.

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل و هەموو ئەوانەی کە پێ‌ یان وایە ڕژیمی ئاخوندی لە ئێستادا زیاتر بۆتە هەڕەشە بۆ سەر وولاتانی ناوچەکەو جیهان بە گشتی بۆچونێکی دروستە، بەڵام ئەگەر هەستیان بەو ڕاستیە نەکردوە کە ڕژیمی ئاخوندی لە مێژە جەنگی لە گەڵ کۆمەڵگەی جیهانیدا ڕاگەیاندوە لە هەڵەدان.


3 ساڵ و 1 مانگ و 23 ڕۆژ و 19 کاتژمێر و 55 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ڕژیمی ئێران لە دەمێکەوه‌ شەڕی دەست پێکردوە

ڕژیمی ئێران لە دەمێکەوه‌ شەڕی دەست پێکردوە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن