ته‌نها شاره‌کانی کوردستانی ئێران له دۆخی سووری کڕۆنادا ماون
خه‌باتمیدیا: به پێی ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ڕژیم، ته‌نها شاره‌کانی کوردستانی ئێران له دۆخی سووری کڕۆنادا ماون. هه‌ریه‌ک له پێنج شاری پارێزگای ورمێ، پێنج شاری پارێزگای سنە و شەش شاری پارێزگای کرماشان له دۆخی سووری کڕۆنادا ماون. له شاره‌کانی کوردستانی ئێران، خه‌ڵکی به‌هۆی نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی و کاردانه‌وه‌ی زیانه‌کانی کوتانی پێکوته‌ی ڕژیم.عەلی ئەحمەد ئاقاپوور، گوتەبێژی ناوەندی بەرەنگابوونەوەی کۆرۆنا لە ورمێ دەڵێت: ژمارەی تووشبوون بە کۆرۆنا لەم پارێزگایەدا رووی لە دابەزینە و ئێستا هەزار و ٨٥٠ کەس لە نەخۆشخانەکان خەوێنراون. هه‌روه‌ها مەهدی محەممەدی، گوتەبێژی ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنای پارێزگای کرماشانیش دەڵێ: ئێستا هەزار و ١٤٠ تووشبووی کۆرۆنای لە نەخۆشخانەکانی ئەم پارێزگایەدا خەوێنراون، کە ژمارەیەکی زۆریان لە ژێر چاودێریی چڕدان.