پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ڕێزگرتن لە تێکۆشەرانی ئازادی

ڕێزگرتن لە تێکۆشەرانی ئازادی
کاروان کرماشانی

له‌‌ڕیزی جوڵانەوەی مافخوازنەی گەلی کوردو لە ناوکۆمەڵگای کوردستاندا بە تایبەت و لە کۆمەڵگەی مرۆفایەتیدابە گشتی کەسانی تێکۆشەر لە بوارەکانی، خەباتکارو تێککۆشەری..



لە ڕیزی جوڵانەوەی مافخوازنەی گەلی کوردو لە ناوکۆمەڵگای کوردستاندا بە تایبەت و لە کۆمەڵگەی مرۆفایەتیدابە گشتی کەسانی تێکۆشەر لە بوارەکانی، خەباتکارو تێککۆشەری ڕێگەی ئازادی، زاناو بلیمەت و نووسەرو شارەزا لە مەیدانە جیاجیاکانی دیکە، لەئێستاو لە ڕابردوودا بوونیان هەیە. گومان نیە تێکۆشەر بوون و دەرکەوتنی لێهاتوویی هەر مرۆفێک، لە هەرکام لەو بوارانەی لە سەرەتادا باسم کردن، وەک میراتیی موڵک ومال نیە تا لە کەس و کارو پشتاوپشت بمێنێتەوە، ئەگەرچی لە هێندێک بۆنەدا دەکرێ‌ کەڵک لە ئەزموون وتێکۆشانی باوباپیر وەرگیرێن، بەڵام ئەگەر کەسێک لە ناخی خۆیدا ئەوەی لە باردا نەبێ‌ کە بتوانێ‌ ئەسپی خۆی لە مەیدانێکی تایبەتدا تاوبدا، بێگومان پشت و ژنتیک و باگراوەندی خانەوادەیی ناتوانێ‌ بە تەنیا کاریگەریی هەبێ‌.

تێکۆشەر بوون لە هەر کام لە مەیدانەکانی عیلم و زانست و ژیان و خەباتدا، دیاردەێکی تایبەت بە هەر تاکێکە کە پێوەندی بە پشت و باوک و باپیرو خانەوادەوە نیە. ناکرێ‌ کارکردو هەڵس وکەوتی مرۆفەکان وەک هێندێک نەخۆشی ژنتیکی،پێناسە بکەین و پێوەند بدەین بە خانەوادەو باوک وباپیرانەوە. لە ریزی جوڵانەوە حەقخوازانەی خەڵکی کوردستان سەرکردەو کەسانی تێکۆشەری گەورە دەرکەوتوون و بوونیان هەیە کەدەبێ‌ وەک سەرمایێکی موعنەوی وریشەیی کەڵک لە ناو پێگەی کۆمەڵایەتی، ئەزموون ونووسین و بابەت و بەرهەمەکانیان وەرگرین.بێگومان بێ‌ ڕێزی کردن و بەکەم زانینی رەنج و ماندو بوونی ئەو تێکۆشەرانەی کە گیان و ماڵ و خۆشی ژیانیان پێشکەش بە شۆڕشی مافخوازانەی گەلی کورد و شۆرشی ڕەوا لە بەرانبەر ڕژیمی ئاخوندی کردوە بێ‌ ڕێزی کردنە بەشۆڕش و بە ڕێبازی شەهیدان. کەسانی ئەوتۆ لە ریزی جوڵانەوی ئازادیخوازیدا هەن کە دەیان جار چوونە لێواری مەرگ و تاڵترین و سەخت ترین رۆژیان تێپەڕاندوە کە تەنانەت گێڕانەوەی بیرەوەریەکانی ئەو ڕۆژە سەخت و پڕلەکارەساتانە بە جۆرێکن کەباوەڕکردنیان بۆ هەموو کەس ئاسان نابێ‌. کەسانی ئەوتۆ کە بەشێکی زۆری لەشیان جێگەی زامی قوڵی گولەو بۆمبی دوژمنەو تا ئێستاش دوژمن لە ناویان و دەنگیان سڵ دەکات و ترسی لێ‌ دەنیشێ‌.ئەوان رێبەرو ڕێ‌ نیشاندەرو پێشڕەوی شۆڕش و جوڵانەوەی کوردستانن. ئەو کەسایەتیە تایبەتیانە ئەگەرچی ژمارەیان بە داخەوە کەمن بەڵام لە گەڵ ئەوەی کەمیشن نەمانتوانیوە قەدریان بزانین و رە٠Žنج و ماندووبوونیان بەرزڕاگرین.

 لە ریزەکانی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران نمونەی ئەو مرۆفە تێکۆشەرو قەدر گرانانەی کە بە تێکۆشانی بێ‌ ووچانیان لایەک لە شۆڕشی ڕەوایان ڕاگرتوەو بوونە پایەو بناخەێکی ریشەدار بۆ سازمانی خەبات و جولانەوەی حەقخوازانەی کوردستان و ئێران. ئەوانە بوونە هۆی مانەوەو بەردەوام بوونی ڕێبازی بەرزو پیرۆزی سازمانی خەبات. ئەوانە شەهیدانی زیندووی کوردستان و سازمانی خەباتن، هۆی نوێ‌ بوونەوەو پێشکەوتن و گەشە سەندنی سازمانی خەبات، پێک هێنەری ئاڵوگۆڕی ریشەیی و دروست لە پێکهاتەو بەرنامەی سازمانی خەبات لەهەموو بوارەکانی کاری سیاسی و تەشکیلاتین. ئەوکەسانەی تەنیا تۆزێکیش غەمی رێبازی شەهیدانیان هەیەو باوەڕیان بەوە هەیە کە شۆرش ڕەوایە، بێ‌ ئەملاوئەولاو بەبێ‌ هیچ بیانۆێک دڵسۆزی و لێبڕاویی و تێکۆشانی ئەو کەسە دەگمەنانە بەرزبنرخێنن و ئاگایان لێ‌ یان بێ‌ و نەیان ڕەنجێنن. لە کۆتاییدا دەڵێم ئەگەر باوەڕمان بە ڕەوایی شۆڕش و خەبات لە پێناو ئازادیی هەیە بێگومان دەبێ‌ گرینگی کەسایەتیە تێکۆشەرەکانی ڕێبازی کوردایەتی و رێبازی سازمانی خەبات بە باشی بزانین دەنا ئەگەر وانەکەین بێگومان پشتمان لە شۆڕش و ڕێبازی شەهیدانی و ڕەنجی تێکۆشەران و قوربانی و فیداکاری دەیان ساڵەی گەلی کورد کردوە.


5 ساڵ و 8 مانگ و 25 ڕۆژ و 23 کاتژمێر و 42 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ڕێزگرتن لە تێکۆشەرانی ئازادی

ڕێزگرتن لە تێکۆشەرانی ئازادی



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن