پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ئاشکرا کردنی گرووپێکی تیرۆریستی سەر بە ڕژیمی ئێران

ئاشکرا کردنی گرووپێکی تیرۆریستی سەر بە ڕژیمی ئێران

خەباتمێدیا: کۆڵۆمبیا تۆڕێکی تیرۆریستی سەر بە ڕژیمی ئێران لە وڵاتانی ئورووپایی ئاشکرا کرد.



کۆڵۆمبیا پەردەی لەسەر زنجیریەک کردەوەی تیرۆریستی دیکەی ڕژیمی ئێران لە وڵاتانی ئورووپایی هەڵدایەوە و ڕایگەیاند کە لە چالاکیەکی بێ وێنە بەهاوکاری و بە بەشداریکردنی 15 ناوەندی ئەمنیەتی نێودەوڵەتی، بناغەی کردەوە تیرۆریست

یەکانی ڕژیمی ئێرانی کە بەتەمای ئەنجامدانی هەندێک چالاکی لە سەرتاسەری جیهان بوون، ئاشکرا کرد.
لێکۆڵینەوەکانی وڵاتی کۆڵۆمبیا هۆکار بوو بۆ ناساندنی پیلانە ئاڵۆزەکانی هێزی تیرۆریستی قودس بۆ ئەنجامدانی هەنگاوی هاوشێوە لە وڵاتانی ئازەربایجان، ئامریکا، بۆلغارستان و ئافریقا، بە دامەزراندنی کەسانی شارەزا و بازەرگانانی مادەی هۆشبەر بوو.
وێبسایتی ئەینۆستیگیتۆ پڕۆجکت کە ئەم نووسینەی بڵاو کردووەتەوە دەنووسێت: ئەم کارە لە مانگی جۆزەردان دەستی پێکرد، کاتێک کە ئیدارەی میللی ئیتلاعاتی کۆڵۆمبیا ناسراو بە (DNI) لەدوای (دۆزینەوەی) بەرنامەی تیرۆری دوو بازرگانی ئیسراییلی کە لەلایەن ئەفسەرێکی باڵای هێزی تیرۆریستی قودسی ڕژیمی ئێران جێبەجێ و پشتیوانی دارایی کرابوو، ئاشکرا کرد.

ناوی ئەم ئەفسەرە ڕەحمەت ئەسەدیە و لەلایەن ناوەندە ئیتلاعاتیەکانی وڵاتانی ڕۆژئاوا بە مەترسیدارترین تیرۆریست ناسراوە.
شایانی باسە کە بازرگانە ئیسراییلیەکان و بنەماڵەکانیان لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە مەجبور بە چوونەدەرە لەو وڵاتە کراون.
ئەسەدی تەمەن 40ساڵ پێشتر لەبەرنامەیەکی تیرۆریستی لە دەرەی ئێران دەستی هەبووە. هەروەها ناوبراو لە ساڵی 2014 لە بانکۆک دەگیرێت و ڕادەستی ئیماراتی یەکگرتوی عەرەبی دەکرێتەوە. چونکە ناوبراو دەستی لە ڕفاندن و کوشتنی عەباس یەزدان پەنا ناسراو بە عەباس یەزدی تاجر و هاووڵاتی بەریتانیایی-ئێرانی دانیشتووی دوبەی هەبووە.


3 ساڵ و 1 مانگ و 17 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 38 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئاشکرا کردنی گرووپێکی تیرۆریستی سەر بە ڕژیمی ئێران

ئاشکرا کردنی گرووپێکی تیرۆریستی سەر بە ڕژیمی ئێران



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن