خەباتمێدیا: بەهۆی تێکەڵبوونی ئاوەڕۆی شار و رژانە بەنداوی قشلاغ، ئاوی شاری سنە پیس بووەو بۆ خواردنەوە نابێ.
تێکەڵبوونی ئاوەرۆی ماڵان بۆ ناو بەنداوی قشڵاغ بووەتە هۆی گۆڕینی تام وبۆی ئاوی خواردنی شاری سنە، ئەوەش لەحاڵێکدایە کە بەرپرسانی شاری سنە هۆکارەکەی بۆ دابەزینی ئاوی بەنداوی قشڵاغ و هەروەها بوونی ئەو گژ وگیاو روەکەکانی نێو بەنداوەکە دەگێڕنەوە.
نوێنەری مەجلیسی رژیم لە سنە ڕەخنەی لە تێکەڵبوونی ئاوەڕۆی گەورەترین گوندی نزیک سنە بۆناو بەنداوی قشڵاغ گرت.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری حکومەتی فارس، تام و بۆنی ئاو لەکوردستان بەتایبەت لە شاری سنە دووساڵە زۆر بە خراپی خەڵک ئازار دەدات، هەوڵی بەرپرسانی ئاو و ئاوەڕۆی ئەم پارێزگایە بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە بێ ئاکام بووە، خەڵکیش ناڕەزایەتیان لەو دۆخە دەربڕیوە.
پارێزگای کوردستان یەکێکە لەو پارێزگانەی کە ئاوی بەشێکی بەرچاو لە ئێران دابین دەکات، هەر بۆیە خەڵکی ئەم پارێزگایە مافی خۆیانە ئاوێکی خاوێن و تەندروست بەکار بێنن ، بەڵام دۆخەکە لەم پارێزگایە بەجۆرێکە خەڵکی بێزار کردوە هەربۆیە ساڵانێکە خەڵکی پارێزگای سنە بەدەست خراپی تام و بۆنی ئاو دەناڵێنن.