خەباتمێدیا: چەند زیندانیەکی سیاسی لەلایەن زیندانیەکانی دیکە هێرشیان کراوەتە سەر.
ناوەندی هەواڵدەری هێرانا و ژمارەیەک لە چالاکانی مەدەنی ڕایانگەیاند کە رۆژی ١٦ی رەزبەر ژمارەیەک زیندانی سیاسی لە زیندانی گەورەی تاران لەلایەن چەند زیندایەکیەوە کە هەمویان بەتۆمەتی توندوتیژی گیراون هێرشیان کراوەتەسەر و بە سەختی بریندار کراون کە هەندێکیان ڕەوانەی دەرمانخانەی زیندانەکە کراون.
شایانی باسە لە ئاکامی هێرش بۆ سەر ئەم چەند زیندانیە سیاسیە، شاپوور ئێحسانی ڕاد، پوویا قوبادی، ئیسماییل گرام، ئەکبەر باقری و ئەکبەر شیرازی بە سەختی بریندار کراون و ژمارەیەکی دیکەش گوازراونەتەوە بۆ دەرمانخانەی زیندان.
پەروین محەممەدی، چالاکی کرێکاری، لە تویتەری خۆی نووسیویەتی کە پوویا قوبادی، ئەکبەر باقری و ئەکبەر شیرازی گوازرانگونەتەوە بۆ دەرمانخانەی ناو زیندان.
ئەحمەد ڕەزا حائری، زینداسی سیاسی پێشوو، لە تویتێکیدا نووسیویەتی کە زیندانیانی مەحکووم بە تاوانی توندوتیژی، تیزبڕیان ناوەتەسەر ملی شاپوور ئێحسانی ڕاد و هەڕەشەی کوشتنیان لە نابراو کردووە، ناوبراو هەروەها ئاماژەی بەوە داوە کە لەکاتی هێرش بۆسەر زیندانیە سیاسیەکان کە تەنانەت داوای هاوکاریان لە بەرپرسی ئەو بەشە کردووە بەداخەوە نەک هیچ کاردانەوەیەکی نەبووە بەڵکوو هەتا کۆتایی ئەو شەڕ وئاڵۆزیە دەرگای ئەو بەشە دادەخات.
بە وتەی حائری، زیندانیە سیاسیەکانی بریندار گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیادر و هەروەها پەیوەندیان بە دەرەوەی زیندان بڕاوە.