خەباتمێدیا: رۆژی سێ شەممە رێکەوتی 7ی رەشەممەی 1397، شاندێکی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بە سەرپەرەستی بەرێز دکتۆر محەممەد هاودیانی، بەرپرسی گشتیی دەزگای پێوەندیی
خەباتمێدیا: رۆژی سێ شەممە رێکەوتی 7ی رەشەممەی 1397، شاندێکی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بە سەرپەرەستی بەرێز دکتۆر محەممەد هاودیانی، بەرپرسی گشتیی دەزگای پێوەندییەکان و،هاورێیەتی بەرێزان کاک عادل عوبەید و شێرزاد مامە ئەندامانی دەزگای پەیوەندییە سیاسیەکان، و بەرێز سابیر باڵەکی بەرپرسی پێوەندییەکانی مەڵبەندی دەوروبەری هەولێری یەکگرتوو ، سەردانی بارەگای سەرکردایەتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێرانیان کرد و لە لایەن شاندێکی سازمانەوە بە سەرپەرەستی بەرێز کاک کامیل نورانیفەرد ئەندامی دەفتەری سیاسی و بەرێزان خاتوو زێنەب حسێنی و کاک بەختیاز عەزیزی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی سازمانی خەبات پێشوازییان لێکرا.
لەو دیدارە دۆستانەیە دا چەندین تەوەری گرینگ ئاڵوگۆری بیرورای لەسەر کرا. لەسەرەتای دیدارەکە شاندی یەکگرتوو ئامانج لەسەردانەکەیان باس کرد و مێژووی دۆستایەتی و پێوەندیی دوو لایەن وەبیر هێندرایەوە و لەسەر ئەساسی بنەمانەتەوەییەکان پێداگریی لەسەر هاوخەباتی و یەکریزی گشتی کرایەوە. لە درێژەی دیدارەکەدا بارودۆخی جیهانی و ناوچەیی و کورد بەگشتی و هەروەها دۆخی رژیمی ئێران ئاڵوگۆری بیرورای لەسەر کرا و باس لە دەرفەت و هەرەشەکانی بەردەم کورد کرا.
لەکۆتایی دیدارەکە دا، وێرای پێداگری لەسەر دۆستایەتی و هاوکاریی نێوان سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران و یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان شاندی میوان بەرێکران.