رۆژی شەممە ١٧ی رەزبەری ١٤٠ ٠ ی هەتاوی، ئەبولحەسەنی بەنی سەدر یەکەم سەرۆککۆماری رژیمی ئاخوندی لە شاری پاریس کۆچی دوایی کرد. بەنی سەدر لە ساڵی ١٣٥٨ هەتا ١٣٦٠ ی هەتاوی لەو پۆستەدا بوو بە فەرمانی خومەینی دوورخرایەوە. ناوبراو باوەری بە نیزامی ئاخوندی بوو و یەکەم کەس بوو کە راپەرینی گەلانی ئێران دژ بە رژیمی پاشایەتی بە شۆرشی ئیسلامی ناوبرد . هەروەها بەنی سەدر دەوری زۆری لە بەهێزکردنی پێگەی دەسەڵاتی ئاخونداندا هەبوو. حکومەتداری بەنی سەدر کە هاوکات بوو لەگەڵ فەرمانی جیهادی خومەینی و هێرشی پاسدار و بەکرێگیراوانی رژیمی ئاخوندی بۆ سەر کوردستان، ئەو قسەی کە بەنی سەدر وتی فەرمانم بە پاسداران کردووە هەتا کۆتایی نەهێنن بە شۆڕشی خەلکی کوردستان، بووە هۆی هاندانی زیاتری پاسدار و بەکرێگیراوان لە هێرش بۆ سەر کوردستان کە لەو هێرشانەدا خەڵکی بێ تاوان و مافخوازی کوردستان بوونە قوربانی و وێرانی و کاولکاری شار و گوندەکانی بە دوای خۆیدا هێنا.
فەرمانەکەی بەنی سەدر بۆ بەکرێگیراوانی رژیم جوێ لە زیانە گیانی و مادیەکانی، زیانە سیاسیەکەشی جێی سەرنج و ئاوڕدانەوەیە. لە دوای سەرکەوتنی راپەرینی گەلانی ئێران دژ بە رژیمی پاشایەتی بۆ یەکەم جار بوو خاکی کوردستان جوغرافیایەکی ئەوندە بەرفراوانی (لە شنۆ هەتا کرماشان) ئازاد بکرێ و لەلایەن کورد خۆیەوە بەرێوەببرێ. ئەو دۆخەی لە کوردستاندا جێی گرتبوو ئەگەر شەڕی پێ نەفرۆشرایە دۆخی کوردستان لەباری سیاسی و حقوقی و ئابووریەوە گەشەی دەستاند . ئەوانەی بەرامبەر بە کورد و ئازادیخوازانی ئێرانی هەنگاوی دژمنانکارانەیان ناوە، دەبێ لەبەردەم دادگایەکی خەڵکیدا لێپرسینەوەیان لێ بکرێ و سزای کردەوەکانیان وەرگرنەوە.