خەبات مێدیا: هاووڵاتیەکی کوردی خەڵکی کامیاران، لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیم لە بانە، گیراوە.
ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ۱·ی ڕەزبەر، هاووڵاتیەک بە ناوی سامان محەممەدی، خەڵکی شاری کامیاران لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیم لە بانە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
هەواڵدەری کوردپا، ئاماژەی بەوە کردووە کە تا ئێستا هیچ زانیاریەک لەپێوەند بە شوێن و هۆکاری گیرانی ئەو هاووڵاتیە کوردە لەبەردەستدانیە.