خەبات مێدیا: ڕژیمی ئاخوندی وەعد و بەڵێنە درۆکانی بۆ خەڵکی ئێرانە و خزمەتگوزاریەکانیش بە پارەی خەڵکەکەی بۆ خزمەتکردن بە لوبنانە.
ڕۆژنامەی هاووڵاتی ڕژیم، ئاماژەی بە قسەکانی ئاخوند ڕەئیسی لە بوشەهر کردووە کە هیچ چارەسەرێکی بۆ کێشە و گرفتەکانی خەڵکی تێدانەبووە و تەنیا قسەی زریقە و بریقەدار و دروشمی بێ بنەمای لەخۆ گرتبوو، کەچی لەلایەکی ترەوە وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی لە لوبنان بەرنامەیەکی دیاری بۆ نوێکردنەوەی بەندەری بەیرووت و دروستکردنی دوو بنکەی وزەی ئەتۆم لەو وڵاتە ڕاگەیاند.
ئەمەش لەکاتێکدایە کە تەنیا وەعدی درۆ و هەڵخەڵەتێنەر بەخەڵکی ئێران دەدەن، بەڵام بۆ بەردەوام بوون لە دەستێوەردانەکانیان لە وڵاتانی دیکە سەرمایەگەلێکی خەیاڵی و لە سەر گیرفانی خەڵکی ئێران خەرج دەکرێت، لەو بارودۆخەدا کە کرێکارانی ئێران موچەی 3 بۆ 4 هێندەی ژێر هێڵی هەژاریان ناتوانن وەرگرن، بەڵام ساڵانە 700 ملوێن دۆلار دەدرێتە هێزە سەرکوتگەرەکانی سەر بە حیزبوڵڵای لوبنان.
جێی باسە کە خەڵکی ئەو وڵاتە هیچ ڕێگەچارەیەکیان لەبەردەستدا نیە بۆ ڕزگاربوون لەو بارودۆخە تا ئەو کاتەی ئەو ڕژیمە دیکتاتۆرە لەسەرکاربێ، و تەنیا چارەسەریش ڕوخانی ئەو ڕژیم و دەسەڵاتەیە..