خەبات مێدیا: ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ڕژیمی ئاخوندی، نازناوی جەللادی ساڵی ٦·ی پێدراوە.
ڕۆژنامەی دەیلی ڕیکۆردی ئینگلستان، نوسیویەتی کە ئیبراهیم ڕەئیسی، بێ هۆ نازناوی جەللادی تارانی وەرنەگرتووە، ناوبراو تاوانبارە بەوەی کە لە هەڵمەتێکی کۆمەڵکوژی دڕندانەدا لەساڵی٦·، ۳۰ هەزار کەسی سیاسی کوشتووە.
ڕاپۆرتەکان هەروەها باسیان لەوە کردووە کە منداڵان و ئافرەتانی دوگیانی ئەشکەنجە داوە، دواتریش تیربارانی کردوون، یان تەنیا بە بەتاوانی دژایەتی لەگەڵ ڕژیمی ئاخوندی، لەدار دراون.