نەتانیاهۆ بۆ پۆتین :بەردەوامین لە چالاکیەکانمان لەدژی بوونی هێزی سەربازی رژیم لە سوری
خەباتمێدیا:بنیامین نەتانیاهۆ ،سەرۆک کۆماری ئیسرائیل، رۆژی چوارشەمە ٨ی رەشەممە، لەگەل ویلادیمی٠Žر پۆتین، سەرۆک کۆماری روسیە لە شاری کرملین دیدار و چاوپێکەوتنیان ه
خەباتمێدیا:بنیامین نەتانیاهۆ ،سەرۆک کۆماری ئیسرائیل، رۆژی چوارشەمە ٨ی رەشەممە، لەگەل ویلادیمی٠Žر پۆتین، سەرۆک کۆماری روسیە لە شاری کرملین دیدار و چاوپێکەوتنیان هەبوو، و لەو دیدارەدا پێداگریان لەسەر بەردەوامی هاوپەیمانی سەربازی نێوان ئەم دو وڵاتە لە پێوەند بە بوونی هێزی سەربازی ئێران لە سوریەدا کردەوە.
سەرۆک کۆماری ئیسرائیل ووتی :گەورەترین هەڕەشە بۆ ئێمە و ئاسایشی ناوچەکە، کردەوەکانی ئێرانە. ئێمە بەردەوامی بە هەوڵەکانمان ئەدەین لە بەرانبەر کردەوەکانی ئەو رژیمە.
لە ماوەی شەش مانگی رابردو دا و پاش کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەی سەربازی روسیە لە سوریە و کوژرانی پازدە نیزامی، ئەمە یەکەم دانیشتنی نێوان پۆتین و نەتانیاهۆ بووە، ئەمەش بە مەبەستی قسەکردن لەسەر بوونی هێزی سەربازی رژیم لە سوریەدا، و لەسەر داوای دەوڵەتی ئیسرائیل سازکرا.
ئیسرائیل لەماوەی سێ ساڵی رابردودا ،هێرشی بۆسەر هێزەکانی ئێران و هاوپەیمانەکانی دەست پێکردوە ،لەئێستادا بە روونی باس لە شەڕ لەبەرانبەر رژیم لە سووریەدا دەکات.
سەفەری نەتانیاهۆ بۆ مسکۆ لەکاتێکدایە کە بەشار ئەسەد، سەرۆک کۆماری سوریە رۆژی دوشەمە 6ی رەشەممە، لە یەکەم سەفەری خۆی بۆ ئێران لەماوەی هەشت ساڵی رابردوودا پێداگری لەسەر درێژە دانی هاوپەیمانی نێوان دیمەشق و تاران کرد.