پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

پەیامی پیرۆزبایی سکرتێری گشتی بە بۆنەی جێژنی مەولود

پەیامی پیرۆزبایی سکرتێری گشتی بە بۆنەی جێژنی مەولود
بابەشێخ حوسەینی

بە بۆنەی رۆژی لە دایک بوونی پێشەوای ئیسلام  حەزرەتی محەممەد (د.خ) پیرۆزبایی خۆم و هاوباوەڕانم لە سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران پێشکەش بە موسلمانانی ئێران و کوردستان و سەرانسەری جیهان  دەکەم.

لە یادی لە دایک بوونی پەیامبەری ئیسلام و جێژنی مەولود داواکارم یەکیتی و یەکڕیزی و دوور کەوتنەوە لە توندو تیژی مەزهەبی و ئایینی کە لە بەرنامەو ڕاسپاردەکانی حەزرەتی موحەممەد(د.خ)  بۆ پێکەوە ژیانی ئاشتیانە لە کۆمەڵگەی کوردستان و ئێران دا، جێ‌ بە جێ‌ بکرێ‌ و لە هەمانکاتدا جەماوەری ئێران و کوردستان وەک هەمیشە بەربەرەکانی سیاسەتە چەپەڵەکانی ڕژیمی ئاخوندی بۆ دروست کردنی ئاژاوە لە نێوان پێکهاتەکانی کۆمەڵگەو جیاوازی دانانی ئایینی و نەتەوەیی و چینایەتی بکەن.

سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران

سکرتێری گشتی بابەشێخ حوسەینی

 ٢٦ ی رەزبەری ١٤٠ ٠  کۆچی خۆری ١٨ ی ئۆکتۆبری ٢٠ ٢١


3 ساڵ و 1 مانگ و 3 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 7 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پەیامی پیرۆزبایی سکرتێری گشتی بە بۆنەی جێژنی مەولود

پەیامی پیرۆزبایی سکرتێری گشتی بە بۆنەی جێژنی مەولود



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن