خەباتمێدیا: بە پێ هەواڵی گەیشتوو لە شاری بانەوە دوو کۆڵبەر لەکاتی گەرانەوە لە سنوور بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەست داوە.
ڕێکەوتی ۲µی ڕەزبەر لە ئاکامی رووداوێکی هاتووچۆ دوو کۆڵبەر بەناوەکانی جەلال مەحەمەدی خەڵکی گووندی کۆخەمامۆ و خێزاندار و باوکی سێ منداڵ و هەروەها سامان مەحموودی خێزاندار و باوکی مناڵێک و دانیشتوی گوندی سوێروێ ی سەربە شاری بانە گیانیان لەدەست داوە.
ئەم دوو کۆڵبەرە بۆ بژێوی ژیانی ماڵ و منداڵیان خەریکی کۆڵبەری بوون کە کاتی گەرانەوە لە ڕێگای گووندی کێلەی ناوچەی بانە تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوون و گیانیان لە دەستداوە.