خه‌باتمیدیا: بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان موژگان کاوسی، چالاکوان و نووسه‌ری کورد که تاکو ئێستا چه‌ندین جار گواستراوه‌ته‌وه بۆ زیندا جۆربه‌جۆره‌کانی ڕژیم ڕایگه‌یاند، که چه‌ندین جار به‌شێوه‌ی نه‌شیاو هه‌روه‌ها به به‌هانه‌ی جیاوازه‌وه له به‌شی لێکۆڵینه‌وه و پشکنینی زیندانه‌کانی نۆشار شەهری ڕێ و تاران و کەرەج، به‌زۆر ناچاری پشکنینی جه‌سته‌یی کراوه.
ئه‌مە لە حاڵێدایە کە موژگان بە بەرپرسانی پشکنینی ئه‌و زیندانانه‌ی ڕایگەیاندووە کە زیندانی سیاسیە و ناڕزایەتی خۆی دەربڕیوە کە لە ژێر ئەو شێوە لێکۆڵینەوە نەبێت.ئەم چالاکە مەدەنیە باسی لەوە کرد کە ئەم کردەوانە ئەشکەنجەی ڕۆحیە و تەجاوز و بێ ڕێزی کردن بە حەریمی تایبەت و ئینسانیە.
جێ باسە کە ناوبراوە بە هۆی ئەوە کە پارێزەکەی "موستەفا نیلی" چالاکی سیاسی و کۆمەڵایەتیه و سێ مانگە لە زیندانە، له دانانی که‌سێکی تر وه‌ک پارێزه‌ر بۆی بێبەشکراوه. موژگان لە ئاخرین پێوەندی کە لەگەڵ بنەماڵەکەی ب باسی لەو دۆخە سەخت و نالەبارە کردووە و ڕایگه‌یاندوه کە هەوڵ ده‌دات لەو فشار‌و سەختیانە کە لە ڕێی بیر‌و باوەڕوه‌یه خۆڕاگربێ. ناوبراو وتویه‌تی که: خۆڕاگری ژیانە و ئەمە بۆ ئەوە تەنیا دروشمێک نیە بەڵکو واتای ژیانەوەیە.