خەباتمێدیا: کۆڵبەرێکی خەڵکی چالدێران بە هۆی ون کردنی رێگا لە سنوورەکانی باکووری کوردستان و چالدێران رەق هەڵات و دوانی دیکەش تووشی سەرمابردوویی بوون.
خەباتمێدیا: کۆڵبەرێکی خەڵکی چالدێران بە هۆی ون کردنی رێگا لە سنوورەکانی باکووری کوردستان و چالدێران رەق هەڵات و دوانی دیکەش تووشی سەرمابردوویی بوون.
رۆژی هەینی 10ی رەشەممە، تەرمی کۆڵبەرێکی خەڵکی چالدێران بەناوی تاهیر ئەدیبی، خەڵکی گوندی عیسا گولیک،کە چەند ڕۆژ پێش لە کاتی کۆڵبەری ونببوو، لەلایەن خەڵکی ناوچەکەوە دۆزراوەتەوە.
هەروەها دوو کۆڵبەری دیکەی خەڵکی چالدێران بە ناوی ”بێهزاد خەلیلی“ و ”فەرهاد نەقشی“ تەمەن ٢١ ساڵ تووشی سەرما بردوویی بوون و ئێستا لە ناوەندە دەرمانییەکانی شاری چالدێران سەر بە پارێزگای ئورمیە لەژێر چاوەدێریی پزیشکیدان.
بێهزاد خەلیلی هاوینی ئەمساڵ جاریکی دیکەش بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرابوو.
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەری هەنگاو: لە ماوەی مانگی فێوریەی ساڵی ٢٠ ١٩ی زایینی لانیکەم ١٢ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و بریندار بوون کە کەسێکیان کوژراوە و ١١ کەسیان بریندار بووە.