پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

بڵاوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشی که‌‌ڕووی ڕه‌ش له‌ شاری سنه‌

بڵاوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشی که‌‌ڕووی ڕه‌ش له‌ شاری سنه‌

خه‌‌‌باتمیدیا: به‌‌‌وته‌‌‌ی کاربه‌‌‌ده‌‌‌ستانی ته‌‌‌ندروستی له‌‌‌ شاری سنه‌‌‌، تا ئێستا ٣١ کەس بە هۆى نه‌‌‌خۆشی “که‌‌‌ڕووی ڕه‌‌‌ش” لە سنە خەوێندراون و ١٦ که‌‌‌سیان له‌‌‌ ژێر چاودێری پزیشکی دان.

به‌‌‌پێی سه‌‌‌رچاوه‌‌‌ هه‌‌‌واڵیه‌‌‌کان و ئاماری زانکۆی زانستی پزیشکی له‌‌‌شاری سنه‌‌‌، تاکو ئێستا ٤ که‌‌‌س به‌‌‌هۆی بڵاوبوونه‌‌‌وه‌‌‌ی ئه‌‌‌و نه‌‌‌خۆشیه‌‌‌ گیانیان له‌‌‌ده‌‌‌ست داوه‌‌‌. هه‌‌‌روه‌‌‌ها ٢ کەسیش بە هۆى ناجێگیر بوونی باری ته‌‌‌ندرووستیان، نێردراون بۆ تاران.

ناو‌ه‌‌‌نده‌‌‌ پزیشکیه‌‌‌کان له‌‌‌ ئێران ڕایانگه‌‌‌یاندوه‌‌‌ که‌‌‌ ئه‌‌‌گه‌‌‌ری بڵاوبوونه‌‌‌وه‌‌‌ی ئه‌‌‌و نه‌‌‌خۆشیه‌‌‌ زۆره‌‌‌، هه‌‌‌رچه‌‌‌نده‌‌‌ ئه‌‌‌م نه‌‌‌خۆشیه‌‌‌ له‌‌‌ که‌‌‌سێک بۆ که‌‌‌سێکی دیکه‌‌‌ ناگوازرێته‌‌‌وه‌‌‌. که‌‌‌مته‌‌‌رخه‌‌‌می و بایه‌‌‌خنه‌‌‌دانی به‌‌‌رپرسانی ڕژیم به‌‌‌ ته‌‌‌ندرووستی هاووڵاتییان و دۆخی خراپی کۆرۆنا له‌‌‌ ئێران باروودۆخه‌‌‌که‌‌‌ی زۆر هه‌‌‌ستیار کردووه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌.


3 ساڵ و 1 مانگ و 10 کاتژمێر و 37 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بڵاوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشی که‌‌ڕووی ڕه‌ش له‌ شاری سنه‌

بڵاوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشی که‌‌ڕووی ڕه‌ش له‌ شاری سنه‌



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن