خه‌باتمیدیا : له درێژه‌ی بانگهێشکردنی کرێکاران بۆ لێکۆڵینه‌وه له ناوه‌ندن و شاره جۆربهخۆرهکانی ئێران و کوردستان ڕۆژی ٢٧ی ڕه‌زبه‌ر دیسانه‌وه مه‌ئمورانی وەزارەتی ئیتلاعاتی ڕژیم پەیوەندیان بە ژمارەیەک لە چالاکوانانی کرێکارییەوە کردوه، و بانگراون بۆ لێکۆڵنه‌وه کە بریتین لە: عسل محمدی، هیراد پیربداقی، عاØ·فی رنگریز، کامیار فکور، ئهمیرعباس ئازرموند، رهام یگانه و سروناز ئه‌حمدی. جێی سەرنجە ئەم پەیوەندیانە لەم ڕۆژانەی دواییدا کۆتای‌یان پێنەهاتووە و ژمارەیەکی تریش لەڕێگەی تەلەفۆنەوە بانگکراون و هەڕەشەیان لێکراوە.
ئامانجی ده‌زگای ئیتلاعاتی ڕژیم دروسکردنی ئاسته‌نگی و فشار و هه‌ڕه‌شه‌ی زیاتره بۆسه‌ر له‌سه‌ر چالاکوانانی کرێکاری.
ناوه‌ندی یه‌کێتی کرێکارانی ئازاد له ئێران بە توندی ئیدانەی بانگکردن و هەڕەشەی چالاکوانانی کرێکاری دەکات و داوای کۆتایی پێهێنانی ئەو جۆرە مامەڵەی ناوه‌ند و ده‌زگا سه‌رکوتگه‌ره‌کانی ڕژیم بۆسه‌ر چالاکوانان دەکات و ڕاده‌گه‌ینن که پێویستە چالاکوانانی کرێکاری و بزووتنەوە ناڕەزایەتییەکانی تر یەکبگرن بۆ ئەوەی زیاتر دژی ئەو کارە سەرکوتگەرانە هه‌ڵوێست وه‌رگرن.