مایک پێنس دووبارە رژیمی ئاخوندی بەوە تاوانبار کرد کە لەهەوڵی دروستکردنی هۆلۆکاستێکی ت
خەباتمێدیا:جێگری سەرۆک کۆماری ئامریکا رۆژی هەینی رێکەوتی ۱۰ی رەشەممە، بۆ جارێکی دیکە رژیمی ئاخوندی بەهەوڵدان بۆ دروستکردنی هۆلۆکاستێکی دیکە تاوانبار کرد و تەئکی
خەباتمێدیا:جێگری سەرۆک کۆماری ئامریکا رۆژی هەینی رێکەوتی ۱۰ی رەشەممە، بۆ جارێکی دیکە رژیمی ئاخوندی بەهەوڵدان بۆ دروستکردنی هۆلۆکاستێکی دیکە تاوانبار کرد و تەئکیدی کردەوە کە واشینگتۆن رووبەرووی رژیمی ئاخوندی دەبێتەوە.
مایک پێنس، کە وتەبێژی کۆنفرانسی بزوتنەوەی سیاسی محافزە کاران بوو، سەرەتا باسی لە گونجاو بوونی بڕیاری دۆناڵد ترامپ بۆ هاتنەدەرەوەی لە رێکەوتنی ناوکەیی کردو ووتی ئەم رێکەوتنە کارەساتبار بووە .
ناوبراو هەروەها ووتی :سەرۆک کۆماری ئامریکا بە پشتیوانی هێزی رێبەری خۆی لە جیهاندا لەبەرانبەر گەورەترین هەڕەشەی دژ بە ئاشتی خۆرهەڵاتی ناوەراست راوەستاوە و ئامریکای لە رێکەوتنی کارەساتباری ناوکەیی هێناوەتە دەر .
ئەم وتانە لە کاتێکدایە کەمحەممەد جەواد زەریفی وەزیری دەرەوەی ئێران،لە رۆژی هەینی دا بە پشتیوانی لە بەرجام ووتی،بەرجام ئاکامی ۱۰ساڵ وتووێژە و بە دۆناڵد ترامپی ووت کە رێکەوتنێک لەمە باشتر بەدەست ناهێنن.
مایک پێنس لە درێژەی وتەکانیدا وێڕای باسی رێکەوتنی سیاسی، ئێرانی بە پشتیوانی لە ترۆریزم تاوانبار کرد ، هەروەها ووتی ئێران پشتیوانی لە گروپە ترۆریستیەکان دەکات و پەرە بە ئاژاوەگێڕی ئەدات لەناوچەکە و بۆ هێرشی ترۆریستی لە ئوروپا پیلان دادەڕێژێ و بە روونی باس لە لەناو چوونی ئیسرائیل دەکات.