خەباتمێدیا: بەڕێوەچوونی کێبڕکێکانی وەرزشی ژیمناسەیکی پارێزگای کوردستان، بەمیوانداری شاری بانە.
کێبڕکێکانی پارێزگای کوردستان بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی شار و ناوچەکانی کوردستان لە شاری بانە لە دانی بەیانی و ئێوارە لە دوو بەشی کوڕان وکچان بە جیا لە ساڵۆنی ژیمناستیکی پویا بەڕێوەچوو.
لە بەڕێوەچوونی ئەم کێڕکێیانە و بەشداری ژیمناستیککارانی کوڕان وکچان لە ئاستی گەورەساڵان، مێرمنداڵان و منداڵان بەڕێوەچوو. هەر یەکە لە ژینماستیککاران بەرنامە جیاوازەکانی خۆیان بەڕێوەبرد.
شایانی باسە لە کێبڕکێ جیاوازەکان لە ئاستی پارێزگاکان بەئامادەبوون و سەرپەرەستی بەرپرسی شاخەی هونەری هەیئەتی ژیمناستیکی پارێزگای کوردستان و بە ئامادەبوونی ڕاهێنەران، و داوەران، وەرزشوانان و بنەماڵەکانیان لە بەشە جیاوازەکان بەڕێوەچوو و لە کۆتایی دا خەڵات درایە ژیمناستیک کاران.