خەباتمێدیا: ڕۆیا جەلالی یەکێک لە ژنە گیراوەکانی زستانی پێشوو حوکمی دوو ساڵ زیندانی بەسەردا سەپا.
بەپێی هەواڵەکان، ڕۆیا جەلالی یەکێک لە ژنە چالاکەکان و خەڵکی شاری سنە لەلایەن لقی یەکی دادگای رژیمی ئاخوندی لە شاری سنە بەدووساڵ زیندان مەحکووم کرا.
جێگای ئاماژەیە، ڕۆیا جەلالی ڕۆژی سێ شەممە 14ڕێبەندانی 1399لە دوای هێرشی هێزەکانی ئیتلاعاتی ئەو شارە بۆ لەماڵەکەی خۆی دەستبەسەر دەکرا.
ئەم چالاکە کوردە لەکۆتاییدا ڕۆژی چوار شەممە 13ی ڕەشەممە لەدوای مانگێک راگرتنی لە گرتووخانەی کاتی بەدانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی ئازاد کرا.
شایانی باسە کە ڕۆیا جەلالی لە دایکی دوو منداڵە و لە ئێستادا بەدەست نەخۆشی MS دەناڵێنێت، ئەم هاووڵاتیە لەکاتی گیرانی بێبەش کراوە لە بوونی پارێزەر و هەروەها چاوپێکەوتن لەگەڵ خانەوادەکەی.