پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

رژیمی ئێران بە بەکارهێنانی زۆر رێگە بە گردبوونەوەی هێمنانە نادا

رژیمی ئێران بە بەکارهێنانی زۆر رێگە بە گردبوونەوەی هێمنانە نادا

خەباتمێدیا: جاوید ڕەحمان راپۆرتدەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ئێران، دەڵێ ڕژیمی ئێران دژ بە نارەزایەتی هێمنانە زۆر و چەک بەکار دێنێ.

جاوید ڕەحمان، راپۆرتدەری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ئێران، لە ڕاپۆرتێکدا بۆ کۆری گشتی ئەو رێکخراوە نووسیویەتی، بەکارهێنانی هێز و چەک و سەرکوتی نارەزایەتیەکانی لە خوزستان هاوشێوەی نارەزایەتیەکانی ٩٨ هێز و چەکی بەکار هێناوە، کە لانیکەم ٩ کەس یەک لەوان منداڵێک کوژرا.
جاوید ڕەحمان هەروەها لەو ڕاپۆرتەدا ئاماژەی بە مەرگی شاهین ناسری، ئەشکەنجەی نەوید ئەفکاری، ئەمیر حسەین حاتەمی کردوە و دەڵێ: نمونەی جیاجیای کوشتاری گۆماناوی لە زیندانەکانی ڕژیمی ئێران ڕووی داوە.
ناوبراو هەروەها باسی لە دۆخی ئێعدامەکان لە ئێرانی بندەستی ئاخوندان کرد و ئاماژەی بە بەردەوامی جێبەجێ کردنی ئێعدام لە ئێران کرد و وتی کە ساڵی پێشوو نزیک بە 200کەس لە ئێران لەلایەن بەرپرسانی ڕژیمی ئاخوندی لەسێدارە دراون. جاوید رەحمان هەروەها رایگەیاندووە کە ئێعدامی کەسانی ژێر ١٨ ساڵ درێژەی هەیە لە کاتێکدا ئەو وەڵاتە ئەندامی کنوانسیۆنی مافی منداڵانە و نابێ منداڵانی تاوانبار لەسێدارە بدات.
راپۆرتدەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەشێکی دیکەی راپۆرتەکەیدا ئیشارەی بە گرتن و زیندانی کردنی کەسانی دوو ناسنامە کردوە. لە پێوەندەدا ئیشارەی بە پەروەندەی باقری نەمازی کردوە کە لە دوای گیرانی کورەکەی بەناوی سیامەکی نەمازی بۆ بەردانی گەرواوەتەوە بۆ ئێران بەڵام خۆیشی دەستگیر کراوەو بە هۆی تەمەنەوە لە دۆخێکی خراپی جەستەییدایە.
جاوید رەحمان لە بەشێکی دیکەی راپۆرتەکەیدا ئیشارەی بە گیرانی پارێزەران و چالاکانی مافی مرۆڤ لە ئێران کردوە. ناوبراو تیشکی خستوەتە سەر گرتن و فشار بۆ سەر چالاکانی مەدەنی و پارێزەرانی مافی مرۆڤ، خانەوادە و کەس و کارەکانیان لەلایەن دەزگا ئەمنیەتیەکانی رژیمی ئێران.


3 ساڵ و 25 ڕۆژ و 22 کاتژمێر و 54 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

رژیمی ئێران بە بەکارهێنانی زۆر رێگە بە گردبوونەوەی هێمنانە نادا

رژیمی ئێران بە بەکارهێنانی زۆر رێگە بە گردبوونەوەی هێمنانە نادا



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن