خەباتمێدیا: بەپێی هەواڵەکان سەرۆکی دادگای ستهۆکۆڵم رایگەیاند: دادگا لە حەفتەکانی چل و پێنج و چل و شەشی ساڵی 2021 (17 هەتا 30 خەزەڵوەری 1400) بە مەبەستی گوێگرتن لە شاهیدان دەگولزرێتەوە بۆ ئالبانی. رۆژی سێ شەممە 4ی خەزەڵوەری 1400 لە دەستپێکی 33یەمین کۆبوونەەوی دادگایی جەلاد حەمیدی نووری لە ستهۆکۆڵم سەرۆکی دادگا رایگەیاند: دادگا بۆ ماوەی دوو حەوتوو بە مەبەستی گوێگرتن لەو ئەندامانەی سازمانی موجاهیدین کە وەکوو دادخواز ناویان لە ئەشرەفی 3 تۆمار کردووە، دەگوازرێتەوە بۆ ئالبانی.
سەرۆکی دادگا وتی: لە 16ی ژوئێنی 2021 لە رێگەی وەزارەتی دادگوستەری سوئیدەوە داوای هاوکاری و کار ئاسانیمان لە وەزارەتی دادگوستەری ئالبانی کرد کە دەوڵەتی ئالبانی و دادگوستەری ئەو وەڵاتە قەبوڵیان کرد. لە ماوەی ئەو دوو حەوتووەدا هەیئەتی داوەران، دادستانەکان و ئەو پارێزەرانەی داواکار و دادخوازەکانیان لە ئالبانین دەچنە ئەو وەڵاتە. بەڵام تاوانبار حەمیدی نووری و یەکێک لە پارێزەرەکانی هەر لەم هۆڵە (لە سوئید) دەمێننەوە. ئەو کەسانەی لە ئالبانی نەبن دەتوانن لە سهۆکۆڵم و لە رێگەی پێوەندی ویدئیۆیی بەدواداچوون بۆ کۆبوونەوەکانی دادگا بکەن.