پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

پاڵەوانانی دیواندەرەی بوونە براوەی خەڵاتی بەهێزترین پیاوانی ئێران

پاڵەوانانی دیواندەرەی بوونە براوەی خەڵاتی بەهێزترین پیاوانی ئێران

خەبات مێدیا: سێ پاڵەوانی خەڵکی دیواندەرە بوونە براوەی خەڵاتی کێبڕکێکانی بەهێزترین پیاوانی ئێران.

لە فیناڵی کێبڕکێکانی بەهێزترین پیاوانی ڕۆژئاوای ئێران بە میوانداری شاری دیواندەرە کە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لە ساڵۆنی ئۆلەمپیکی شاری دیواندەرە بەڕێوە چوو، لە کۆتایی ئەم کێبڕکێیانە، سێ پاڵەوانی کوردی خەڵکی دیواندەرە بەناوەکانی ئارێز فەلاحی، زانکۆ قاسمی و زەکەریا قاسمی بەتەرتیپ پلەی یەکەم تا سێیەمی ئەم کێبڕکێیەیان بەدەست هێنا.
هەروەها فواد ئەمیری، یەکێکی تر لە پاڵەوانانی دیواندەرەی بەشدار لەو کێبڕکێیەدا، بەداخەوە بەهۆی برینداربوون نەیتوانی بگاتە فیناڵی کێبڕکێیەکە.


3 ساڵ و 23 ڕۆژ و 6 کاتژمێر و 16 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پاڵەوانانی دیواندەرەی بوونە براوەی خەڵاتی بەهێزترین پیاوانی ئێران

پاڵەوانانی دیواندەرەی بوونە براوەی خەڵاتی بەهێزترین پیاوانی ئێران



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن