پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

بەرزبوونەوەی نرخی گۆشتی مریشک و ماسی لە کوردستان

بەرزبوونەوەی نرخی گۆشتی مریشک و ماسی لە کوردستان

خەبات مێدیا: ماوەی چەند ڕوژێکە نرخی گۆشتی مریشک و ماسی لەپارێزگای کوردستان، بەڕێژەیەکی یەکجار زۆر بەرز بۆتەوە.
گرانی و بەرز بوونەوەی نرخەکان لەئێران و کوردستان، بۆتە بابەتێکی ڕۆتین و ئاسایی، و لەماوەی چەند ساڵی دواییدا هیچ جۆرە ڕێکارێک بۆ چارەسەری ئەو دۆخە نەگیراوەتەبەر.
گۆشت، مریشک، ماسی، هێلکە..... وەک خۆراکی سەرچاوەی پرۆتینی بۆ لەشی مرۆڤ پێویستن، لەوڵاتی ئێران و کوردستان ڕۆژ لە دوایی ڕۆژ ئەو خۆراکانە لەسەر سفرەی خێزانەکان کەمدەبێتەوە و ئەمەش زیانی گەورەتری بەدواوە دەبێ.
ماوەی چەند ڕۆژێکە کە نرخی مریشک لە پارێزگای کورستان وبەتایبەت شاری سەقز، بەرزبۆتەوەو یەک کیلۆ گۆشتی مریشکی زیندوو بە نرخی زیاتر لە ۳۱ هەزار تمەن فرۆشراوە، و هەروەها نرخی ماسیش بەرزبونەوەی نزیکەی سەد لە سەدی بووە، بۆ نمونە ماسی قزل الا، گەیشتۆتە ۹۰ هەزار تمەن.
جێی باسە کە بەناو بەرپرسانی ئەو بەشە تا ئێستا نەیانتوانیوە هیچ هەنگاوێک بۆ کونتڕۆڵی ئەو بارودۆخە هەڵبگرن...


3 ساڵ و 23 ڕۆژ و 4 کاتژمێر و 32 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بەرزبوونەوەی نرخی گۆشتی مریشک و ماسی لە کوردستان

بەرزبوونەوەی نرخی گۆشتی مریشک و ماسی لە کوردستان



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن