خەباتمێدیا: تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و بڵاوبوونەوەی زانیاریە ڕاستەکان بۆتە گەورەترین نیگەرانی دەسەڵاتدارانی ڕژیم. ئەحمەد ئەمیرئابادی ئەندامی مەجلیسی دواکەوتووی ڕژیم، لەترسی کاردانەوەی کۆمەڵایەتی بە گەڵاڵەی سەرکوتگەرانە چاودێری لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان، حاشای لە فیلتەرینگ و کەمکردنەوەی خێرایی ئینتەرنێتی لە ئێران کرد.
ئەو کار بەدەستەی ڕژیم لەدرێژەی قسەکانی دا پەردەی لەسەر مەبەستی ڕژیم بۆ سەرکوت و بەربەستە ئینتەرنێتیەکان هەڵگرت و گووتی: لەگەڵ بوونی گەمارۆکان دژ بە ئێران، ئەگەری کردنەوەی نووسینگەی شیرکەتە دەرەکیەکانی وەک ئینستاگرام و فەیسوک و ....لەئێران بوونی نیە، لەلایەکی تریشەوە ناکرێ ڕێگە بدرێت کە ئەو پلاتفۆڕمانە بەبێ گوێدانە قانونەکانی وڵاتی ئێمە هەر جۆرە چالاکیەک ئەنجام بدەن.
شایانی بیرهێنانەوەیە کە مەبەستی ئەو مۆرەیەی ڕژیم لەپێوەند بە قانونەکانی وڵات، داواکاری جاسوسی و دۆزینەوەی شوێنی بەکارهێنەرانە کە بە بەردەوامی لەلایەن دەست و پێوەندانی ڕژیمەوە لە رایەڵکە کۆمەڵایەتیەکان، داوا دەکرێ.