شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ڕژیمی ئاخوندی لەهەموو شارەکانی ئێران هێزەکانی خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشی

ڕژیمی ئاخوندی لەهەموو شارەکانی ئێران هێزەکانی خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشی

خەبات مێدیا: ڕژیمی ئێران لە ترسی سەرهەڵدانی جەماوەریی هێزەکانی بۆ سەرکوتی خەڵک لەهەموو شارەکان خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشی.

خامنەیی لەدوای هێنانە سەر دەسەڵاتی ئاخوند ڕەئیسی، پاسدارەکانیشی بۆ جێبەجێکردنی ئەو ئەرکانەی پێیان دەسپێردرێت، دەنێرێتە کابینەکەی ئیبراهیم ڕەئیسی.
نزیک بە 14کەس لە ئەندامانی کابینەی ڕەئیسی پاسدارن، کە پێکهاتوون لە موحسێن ڕەزایی، وەحیدی و زەرغامی....چەند پاسداری دیکە.
جوێ لەوە، ئیبراهیم ڕەئیسی پارێزگارەکانی لە پاسدارەکانی نزیک بە خۆی دامەزراندووە.
جێگای ئاماژەیە ڕەئیسی تا کۆتاییەکانی مانگی ڕەزبەر 13پاسداری نزیک لەخۆی وەکوو پارێزگار دیاری کردووە و هەروەها لە 44 پارێزگاری پێشنیارکراوی دیکە 35 کەسیان پاسدارن.
هەر بەم پێیە پۆستی جێگری کۆمەڵایەتی تارانیشی سپاردووە بە قەرارگای خاتەم بۆ ئەوەی لە ناوچەکانی تاران جێگیر ببن.
هۆکاری ئامادەباشی هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیم دەرخەری ئەوەیە کە خامنەیی لە سەرهەڵدانی خەڵک دەترسێت.


3 ساڵ و 23 ڕۆژ و 17 کاتژمێر و 45 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ڕژیمی ئاخوندی لەهەموو شارەکانی ئێران هێزەکانی خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشی

ڕژیمی ئاخوندی لەهەموو شارەکانی ئێران هێزەکانی خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشی



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن