هێرشی ترۆریستی دژ بە مستەفا کازمی بە توندی مەحکوم دەکەم
بەرەبەیانی ئەمڕۆ، ترۆریستان و بەکرێگیراوانی سەر بە ڕژیمی ئاخوندی ئێران لە ڕێگەی فڕۆکەی بیفڕۆکەوانی ( درۆن) هێرشی ترۆریستیان کردە سەر شۆێنی حەوانەوەی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی حکومەتی عێراق لە شاری بەغداد.
ئەو کردەوە ترۆریستیە لە دوای هەڕەشەی ئاشکرای چەندین مۆرەی بەکرێگیراوی سەر بە ڕژیمی ئێران لە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەنجامدرا کە دەرخەری ئەو ڕاستیەیە ڕژیمی ئاخوندی ئێران لە دوای شکستی بەکرێگیراوانیان لە هەڵبژاردنی پاڕڵمانی عێراق و شکستیان لەدەست بەسەردا گرتنی هەرەمی دەسەڵات لەو ووڵاتەدا، ئەمجارە بە شێوەێکی دیکە بۆ گەیشتن بە مەبەست و ئامانجە چەپەڵەکانی، هەوڵ دەدا بە دروست کردنی جەنگی ناوخۆیی و مەزهەبی و نەتەوەیی، بەردەوام بێ لە زیاتر تێکدانی ئەو ووڵاتە.
جێگەی خۆیەتی وولاتانی جیهانی و ووڵاتانی عەرەبی هاوکاری خەڵکی عێراق و هێزەنیشتمانیەکانی بکەن بۆ زاڵ بوون بە سەر دەستەو تاقمە بەکرێگیراوەکانی سەر بەڕژیمی ئێران و پێکهاتنی حکومەتی نۆێ کە قانونی بنەڕەتی و فیدڕاڵی کار پێبکات و کۆتایی بە کێشەکان لە گەڵ گەلی کورد لە عێراق بێنێ و ئاشتی و سەقامگیری دابین بکات.
کردەوی ترۆریستی بۆ سەر سەرۆک وەزیرانی عێراق مەحکوم دەکەم و هومێدم هاتنە دیی ئاشتی و سەقامگیری بۆ گەلی کورد لە کوردستانی عێراق و تێکڕای خەڵکی عێراقە.
بابەشێخ حوسەینی
7 ی نوامبری 2021
16ی خەزەڵوەری 1400 کۆچی خۆری