خەبات مێدیا: بە پێی ئەو زانیاریانەی بە خەبات مێدیا گەیشتووە، زیاتر لە ۲۰ هاووڵاتی کورد لە شاری بانەو گووندەکانی دەوروبەری، دەستبەسەر کراون.
شەوی پێنج شەممە ڕێکەوتی 20ی خەزەڵوەر، هێزه سەرکوتگەرەکانی ئیتلاعاتی ڕژیم هەڵیان کووتاوەتە سەر ماڵی دانیشتوانی گووندی نجنەی سەرووی سەر بە شاری بانە، و چوار برا و چوار ئامۆزاو و خزمی نزیکی یەکیان دەستبە سەر کردووە، دوا بە دوای ئەو شەپۆلی دەستبەسەرکردنەی هاووڵاتیان لە گوندەکانی وەک: کەوپێچ، چۆمان، خواجامیر، نەمەشیر، ڕێژەیەکی زۆر هاووڵاتیان دەستبەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕایانگوازتوون و تا ئێستا هیچ زانیاریەک لەسەریان بەردەست نیە.
ناوی ئەو هاووڵاتیە کوردە دەست بەسەرکراوان پێک هاتوون لە:
سەڵاح پزشکی
ڕەفیق پزشکی
مەناف پزشکی
بێهزاد پزشکی
کە هەرچواریان برا و ئەندامی خێزانێکن.
کەریم پزشکی
ئەحمەد پزشکی
ئەرسەلان پزشکی
لوقمان پزشکی
فەرزاد پزشکی
ئەبووبەکر پزشکی
کامەران پزشکی
جەمال مروەتی
عوسمان محەممەد پوور.
ئامۆزا و کەسی نزیکی ئەو چوار برایەن.
هەروەها لە شاری سەقز و پیرانشار و بۆکان 18 کەس, لە نێی مەریوان پێنج کەس بە ناوەکانی فەرید درەخشانی کوڕی حامید، کەیوان مینۆیی کوڕی لەتیف، عەبدولڕەحمان ئەفشار کوڕی ڕەزا، ئیدریس بەهرامیان کوڕی سەعید و محەممەد ئەحمەدی کوڕی عومەر, بە بێ هۆکار دەستبەسەرکراون .
لە لایەکی دیکەوە کۆبونەوەی ناڕەزایەتی لە شارەکانی سەقز، مەریوان، سنە، کرماشان و ئیلام بەڕێوە چووە و مامۆستایانی شارەکانی "بۆکان، سەقز، مەریوان، سنە، کرماشان و ئیلام"، لە بەردەم ئیدارەی پەروەردە و بارهێنان کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان لەمەڕ داواکارییە سەرەکییەکانی پلەبەندیی دامەزراوان و یەکدەستکردنی خانەنشینکراوان بەپێی یاسای بەڕێوەبەریی خەدەماتی ئێران، بەڕێوە برد.