پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

سوکایەتی کردن بە کۆڵبەرانی کورد لەسنوری هەورامان لەلایەن هێزە ئینتزامیەکانی رژیم

سوکایەتی کردن بە کۆڵبەرانی کورد لەسنوری هەورامان لەلایەن هێزە ئینتزامیەکانی رژیم

خەباتمێدیا: هێزە ئینتزامیەکانی رژیمی ئاخوندی ئێران لە سنووری پارێزگای کرماشان پۆلێک کۆڵبەریان بۆ ماوەی یەک کاتژمێر دەستبەسەر و وێرای رووتکردنەوەیان، دەستیان کرد

خەباتمێدیا: هێزە ئینتزامیەکانی رژیمی ئاخوندی ئێران لە سنووری پارێزگای کرماشان پۆلێک کۆڵبەریان بۆ ماوەی یەک کاتژمێر دەستبەسەر و وێرای رووتکردنەوەیان، دەستیان کردووە بە ئازار و ئەزیەتی ئەو کۆڵبەرانە.
هەواڵدەری هەنگاو: ئێوارەی رۆژی هەینی 10ی رەشەممە، هێزە ئینتزامیەکانی رژیم لە کوێستانی ”سۆفی جانە“ سەر بە شاری نەوسوود لە سنووری کرماشان، پۆلێکی ١٥ کەسی کۆڵبەریان دەستبەسەر کردووە و وێڕای رووتکردنەوەیان ناچاریانیان کردوون کە بەفری سەر جاددەکە بماڵن.
یەکێک لەو کۆڵبەرانە کە بە هۆکاری ئەمنی نەیویستووە ناوی ئاشکرا بێت لەوبارەوە رایگەیاندووە کە ”ئەو هێزانە کۆڵبەرەکانیان کە هیچ شت و مەکێکیشیان پێ نەبووە، ناچار کردووە خۆیان رووت بکەنەوە و تەنانەت جلی ژێرەوەشیان دەرهێناوە پێمان و بێرێزیشان پێ کردوین“.
ئەو کۆڵبەرە لە درێژەدا وتی: ”دوای یەک کاتژمێر ئەزیەت و ئازاری ئەو هێزانە دواجار جلەکانیان پێ داوینەتەوە و ئێمەیان ئازاد کردووە“.


5 ساڵ و 8 مانگ و 17 ڕۆژ و 9 کاتژمێر و 11 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

سوکایەتی کردن بە کۆڵبەرانی کورد لەسنوری هەورامان لەلایەن هێزە ئینتزامیەکانی رژیم

سوکایەتی کردن بە کۆڵبەرانی کورد لەسنوری هەورامان لەلایەن هێزە ئینتزامیەکانی رژیم



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن