پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

په‌یامی پیرۆزبایی سکرتێری گشتی به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی خاوه‌نکار

په‌یامی پیرۆزبایی سکرتێری گشتی به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی خاوه‌نکار

بە بۆنەی جێژنی خاوەنکار، گه‌‌‌رمترین پیرۆزبایی خۆم و هاوباوه‌‌‌ڕانم له‌‌‌ سازمانی خه‌‌‌بات، به‌‌‌ خاوەنباوەڕەانی یارسان لە کوردستان و ئێران و لە ڕیزەکانی سازمانی خەبات پێشکەش ده‌‌‌‌که‌‌‌م.
ڕژیمی دیکتاتۆری ئاخوندی لە ماوەی چواردەیەی دەسەڵاتیدا، خاوەن باوەڕانی یارسان بەتایبەت کوردانی یارسانی خستۆتە بەر ئازارو سەرکەوت و چەوسانەوەو دەیان کەس لە خاوەنباوەڕانی یارسانی زیندانی و ئێعدام کردوەو هەوڵ بۆ پاکتاو و سڕینەوەوەیان دەدا. بێگومان خاوەن خاوەنباوەڕانی یارسان لە پێشەوەی تێکۆشان و خەبات لە بەرانبەر دەسەڵاتی دیکتاتۆری ئاخوندی و شۆڕشی مافخوازانەی خەڵکی کوردستانی ئێرانن. خەبات و تێکۆشانێک کە بە دڵنیایی، خاوەن باوەڕانی یارسان و نەتەوەکانی ئێران و تێکڕای خاوەن باوەڕی ئایینەکان، دەگەێنێتە ئازادی و ڕزگاری و ڕوخانی ڕژیمی دیکتاتۆری ئاخوندی لێ‌ دەکەوێتەوە.
لە گەڵ پیرۆزبایی دووبارە بەبۆنەی جێژنی خاوەنکارو نوێکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی به‌‌‌ڵێن و سوربوونی سازمانی خەبات‌ له‌‌‌سه‌‌‌ر کارکردن بۆ پێکەوە ژیانی ئاشتیانەو دۆستانەی نێوان چین و تۆێژەکان و خاوەن باوەڕانی یارسان‌ و تێکڕای باوەڕەکانی دیکە لە ئێران و کوردستان.


سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
سکرتێری گشتی
بابەشێخ حوسەینی
25 ی خەزەڵوەری 1400 کۆچی خۆری
16 ی نوامبری 2021 زایینی


3 ساڵ و 5 ڕۆژ و 12 کاتژمێر و 46 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

په‌یامی پیرۆزبایی سکرتێری گشتی به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی خاوه‌نکار

په‌یامی پیرۆزبایی سکرتێری گشتی به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی خاوه‌نکار



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن