سێ‌شه‌مه 

13 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

کۆڵبەرێک لە پاوە خۆی کوشت

کۆڵبەرێک لە پاوە خۆی کوشت

خەبات مێدیا: کۆڵبەرێکی تەمەن 15ساڵ و خەڵکی پاوە خۆی کوشت.
سەرچاوە خۆجێیەکانی پارێزگای کرماشان ڕایان گەیاندووە کە مێرد منداڵێکی تەمەن 15ساڵ بەناوی سرووش ڕەحمانی و خەڵکی گوندی هانە گەرمەڵە لەناوچەی نەوسوودی سەربە پاوە، لەدوای کوژرانی قاترەکانی لەلایەن هێزەکانی سەرسنووری کە بەمەبەستی کۆڵبەری بەپێدانی پارە قەرزی کردبوو، کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.
دەوترێت ماڵی سرووش ڕەحمانی کە لەئێستادا لەلایەن بانکەوە دەستی بەسەردا گیراوە، ناوبراو بۆ بژێوی ژیانی خۆی و بنەماڵەکەی چەند قاترێک بەقەرز دەگرێت و لە سنووری نەوسوود خەریکی کۆڵبەری بووە. شایەنی باسە کە چەند ڕۆژ پێش ئێستا هێزەکانی سەرسنوور تەقە لە چەند قاتری ئەم هاووڵاتیە دەکەن و هەموویان دەکوژن.
هەروەها ئەو سەرچاوەیە ڕایگەیاند کە سرووش لەچەند ڕۆژی ڕابردوو لەدوای ڕووداوی کوشتنی قاترەکانی باری دەروونی تێک چووە و ڕۆژی ڕابردوو لەحاڵێکدا کە لەماڵەوە بەتەنیا بووە لە باڵکۆنی ماڵی باوکی خۆی هەڵدەواسێت و کۆتایی بەژیانی خۆی دێنێت.


3 ساڵ و 12 ڕۆژ و 4 کاتژمێر و 52 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

کۆڵبەرێک لە پاوە خۆی کوشت

کۆڵبەرێک لە پاوە خۆی کوشت



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن