پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

لێدان و سوکایەتی پێکردن و زیندانیکردنی پزیشکێکی ئافرەت لەلایەن دادوەرێکەوە

لێدان و سوکایەتی پێکردن و زیندانیکردنی پزیشکێکی ئافرەت لەلایەن دادوەرێکەوە

خەبات مێدیا: پزیشکێکی ئافرەت لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی پارێزگای نوور ئابادی فارس، لەلایەن دادوەری ئەو شارەوە دوای لێدان و سوکایەتی پێکردن، زیندانی دەکرێت.
دادوەری شاری نوور ئاباد لەپارێزگای فارس، دەچێتە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئەو شارە و داوا لەو ئافرەتە پزیشکە دەکات کە خەریکی نوسینی ویزیتی نەخۆشەکانە، بەبێ نۆبەت و ویزیت نەخۆشەکەی ئەو چارەسەر بکات، ئەو پزیشکەش پێی دەڵێت کە دەبێ نەخۆشەکەی ئەویش وەک باقی نەخۆشەکانی دیکە لەنۆرەدابێت، ئەمەش دەبێتە هۆی توڕەبوونی ئەو دادوەرە و داوا دەکات کە خاتوونی پزیشک کەلەبچە بکەن و بیبەنە یەکێک لە بنکەکانی لێکۆڵینەوەی ئەو شارە، و لە پێش چاوی دایکی و منداڵە سێ ساڵەکەی لێی دەدەن و سووکایەتی پێ دەکەن.
بەم هۆیەوە زۆربەی نەخۆشخانە و مەتەبەکانی ئەو شارە لەدژی ئەو کردەوە قێزەونەی ئەو دادوەرە، دەستیان داوەتە مانگرتن و ناڕەزایەتی دەربڕین بۆ ئەوەی ئەو دادەوەرە لەسەرکار لابرێت.


2 ساڵ و 11 مانگ و 27 ڕۆژ و 23 کاتژمێر و 49 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

لێدان و سوکایەتی پێکردن و زیندانیکردنی پزیشکێکی ئافرەت لەلایەن دادوەرێکەوە

لێدان و سوکایەتی پێکردن و زیندانیکردنی پزیشکێکی ئافرەت لەلایەن دادوەرێکەوە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن