یه‌ک شه‌مه‌ 

4 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ڕاگه‌یاندراو به‌بۆنه‌ی ٢٥ی نوامبر ڕۆژی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌تان

ڕاگه‌یاندراو به‌بۆنه‌ی ٢٥ی نوامبر ڕۆژی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌تان
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران / کومیتەی ناوەندی

هه‌‌‌ر وه‌‌‌ک ئاگادارن که‌‌‌ ڕۆژی ٢٥ی نوامبر وه‌‌‌ک ڕۆژی به‌‌‌ره‌‌‌نگاربوونه‌‌‌وه‌‌‌ی توندوتیژی دژی ژنان له‌‌‌ سه‌‌‌رانسه‌‌‌ری جیهان دیاری کراوه. مێژووی دیاریکردنی ئه‌‌‌و ڕۆژه‌‌‌ ده‌‌‌گه‌‌‌ڕێته‌‌‌وه‌‌‌ بۆ ئه‌‌‌و کۆبونه‌‌‌وه مێژوویه‌‌‌یی که‌‌‌ لایه‌‌‌ن خه‌‌‌باتکارانی فمینستى له‌‌‌ له‌‌‌ بوگوتاى کوله‌‌‌مبیا له‌‌‌ساڵی ١٩٨١، به‌‌‌سترا و رۆژى ٢٥ى نوامبریان وه‌‌‌ک رۆژى به‌‌‌رنگاربوونه‌‌‌وه‌‌‌ى توندوتیژى راگه‌‌‌یاند و پاشان کۆمارى دومینکه‌‌‌ن به‌‌‌ کۆى ده‌‌‌نگى ٧٤ وه‌‌‌لاتى ئه‌‌‌ندام به‌‌‌ نیشانه‌‌‌ى رێزگرتن له‌‌‌ خوشکانى میراباڵ که‌‌‌ به‌‌‌هۆى پێداگرى له‌‌‌سه‌‌‌ر مافه‌‌‌کانیان له‌‌‌ لایه‌‌‌ن حکوومه‌‌‌تى نیزامى ئه‌‌‌و کات له‌‌‌سیداره‌‌‌ دران، پێداگرییان له‌‌‌سه‌‌‌ر ئه‌‌‌و رۆژه‌‌‌ کرده‌‌‌وه‌‌‌. له‌‌‌ساڵى ١٩٩٩ کۆمه‌‌‌ڵى گشتى سازمانى نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ یه‌‌‌کگرتووه‌‌‌کانیش به‌‌‌ نۆره‌‌‌ى خۆى ئه‌‌‌و هه‌‌‌ڵبژاردن و دیارى کردنه‌‌‌ى په‌‌‌سه‌‌‌ند کرد.

ئاشکرایه‌‌‌ که‌‌‌ ئافره‌‌‌تان له‌‌‌سه‌‌‌راسه‌‌‌ری جیهان به‌‌‌شێوه‌‌‌ و ڕاده‌‌‌ی جیاواز دووچاری توندوتیژی و لێدان و چه‌‌‌وسانه‌‌‌وه‌‌‌ بونه‌‌‌وه‌‌‌ و له‌‌‌ماف و ئازادیه‌‌‌کانیان بێ به‌‌‌ش کراون. له‌‌‌ هه‌‌‌ندێک ووڵاتان دا ژنان ته‌‌‌نانه‌‌‌ت له‌‌‌ مافی کۆمه‌‌‌ڵایه‌‌‌تی و ئابووری فه‌‌‌رهه‌‌‌نگیش بێ به‌‌‌ش کراون و له‌‌‌ مه‌‌‌یدانی کار و سیاسی و بڕیاردان دا دوورخراونه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌. جێگه‌‌‌ى خوشحالیه‌‌‌ که‌‌‌ ئافره‌‌‌تان ده‌‌‌سته‌‌‌وه‌‌‌ستان نه‌‌‌بوونه‌‌‌ و به‌‌‌هه‌‌‌ر نرخێک بووبێ، له‌‌‌به‌‌‌رانبه‌‌‌ر ئه‌‌‌و ناعه‌‌‌داله‌‌‌تیانه‌‌‌ خۆراگریان کردووه‌‌‌ و به‌‌‌ ئاگابوونه‌‌‌وه‌‌‌ و ناسینى مافه‌‌‌کانیان و هه‌‌‌وڵ دان له‌‌‌پێناو گه‌‌‌یشتن به‌‌‌ ژیانێکى یه‌‌‌کسان و ئاسووده‌‌‌ قه‌‌‌ڵغانێکى قایمیان له‌‌‌به‌‌‌رانبه‌‌‌ر هه‌‌‌موو بێ مافى و چه‌‌‌وساندنه‌‌‌وه‌‌‌کان دروست کردووه‌‌‌، به‌‌‌لام به‌‌‌له‌‌‌به‌‌‌رچاوگرتنى راده‌‌‌ى پێشکه‌‌‌وتنه‌‌‌کانى جیهان و خوێندنه‌‌‌وه‌‌‌ى سه‌‌‌رله‌‌‌نوێى دیارده‌‌‌ باوه‌‌‌کانى جیهان و ئالوگۆره‌‌‌کان، پێشکه‌‌‌وتنى ژنان به‌‌‌تایبه‌‌‌تى ژنانى کورد وه‌‌‌ک پێویست نه‌‌‌بووه‌‌‌ و هێشتا رێگه‌‌‌یێکى زۆر له‌‌‌به‌‌‌رده‌‌‌م دا ماوه.

ڕژیمی ئاخوندی هه‌‌‌ر له‌‌‌سه‌‌‌ره‌‌‌تایی ده‌‌‌سه‌‌‌لاتیه‌‌‌وه‌‌‌ تاکو ئێستا لە بەرین ترین ئاستدا و بە دڕندانه‌‌‌ترین شێوه توندوتیژی بۆ سه‌‌‌ر ژنان په‌‌‌یڕه‌‌‌وکردوه‌‌‌. ژنان له‌‌‌ هه‌‌‌موو به‌‌‌ها و ئازادیه‌‌‌کانیان به‌‌‌پێی یاسا و چه‌‌‌سپاندنی بنه‌‌‌مای پیاوسالاری لایه‌‌‌ن ئه‌‌‌و ده‌‌‌سه‌‌‌‌ڵاته‌‌‌ نه‌‌‌گریسه‌‌‌وه‌‌‌ بێ به‌‌‌ش کراون. به‌‌‌داخه‌‌‌وه‌‌‌ به‌‌‌هۆکاری نه‌‌‌خوێنده‌‌‌واری و دواکه‌‌‌وتوویی و چه‌‌‌سپاندنی بنه‌‌‌مای پیاو سالاری له‌‌‌ناو کۆمه‌‌‌ڵگای کورده‌‌‌واری دا و به‌‌‌ هۆکاری پشتیوانی دوژمنانی گه‌‌‌له‌‌‌که‌‌‌مان له‌‌‌چه‌‌‌مکی پیاوسالاری و چه‌‌‌وسانه‌‌‌وه‌‌‌ و زه‌‌‌وتکردنی ماف و ئازادیه‌‌‌کانی ئافره‌‌‌تان، ڕه‌‌‌وتی په‌‌‌ره‌‌‌سه‌‌‌ندنی توندوتیژی دژی ژنان ڕۆژ به‌‌‌ڕۆژ له‌‌‌ زیادبوون دایه‌‌‌ و ژنان له‌‌‌ ئێران و کوردستان له‌‌‌ هه‌‌‌ر جۆره‌‌‌ ئازادیه‌‌‌کی فه‌‌‌ردی و یه‌‌‌کسان بێ به‌‌‌ش کراون. 

‌سازمانی خه‌‌‌باتی کوردستانی ئێران وێڕای به‌‌‌رزنرخاندنی چالاکی ڕێکخراوه‌‌‌کانی مافی مرۆڤ و مافی ئافره‌‌‌تان، وه‌‌‌ک به‌‌‌شێک له‌‌‌ ئامانج و خه‌‌‌باتی ڕاسته‌‌‌قینه‌‌‌ی خۆی، پشتیوانی خه‌‌‌باتی به‌‌‌رده‌‌‌وامی مافه‌‌‌کانی ئافره‌‌‌تان ده‌‌‌کا و دژی به‌‌‌کارهێنانی هه‌‌‌رجۆره‌‌‌ چه‌‌‌وسانه‌‌‌وه‌‌‌ و توندوتیژیه‌‌‌که‌‌‌ که‌‌‌ دژ به‌‌‌ ئافره‌‌‌تان ئه‌‌‌نجام ده‌‌‌درێ. ماف و خه‌‌‌باتی هاوبه‌‌‌ش له‌‌‌ نێوان ژن و پیاو دا بنه‌‌‌مای کار و کرده‌‌‌وه‌‌‌ی ئێمه‌‌‌یه‌‌‌ له‌‌‌ سازمانی خه‌‌‌بات و له‌‌‌به‌‌‌رنامه‌‌‌ی کارماندا به‌‌‌باشی په‌‌‌یڕه‌‌‌وی ده‌‌‌که‌‌‌ین. پێویسته‌‌‌ ئافره‌‌‌تان و پیاوانی یه‌‌‌کسانیخواز و شۆرشگێڕ به‌‌‌هاوبه‌‌‌شی ڕووبه‌‌‌رووی دیارده‌‌‌ی توندوتیژی و چه‌‌‌وسانه‌‌‌وه‌‌‌ دژی ئافره‌‌‌تان بوه‌‌‌ستنه‌‌‌وه‌‌‌ و له‌‌‌ پێکهێنان و به‌‌‌ڕێوه‌‌‌بردنی کۆمه‌‌‌ڵگایه‌‌‌کی یه‌‌‌کسان و هاوبه‌‌‌ش دا هاوکار و پشتیوانی یه‌‌‌ک بن و پێکه‌‌‌وه‌‌‌ دژی هه‌‌‌رجۆره‌‌‌ چه‌‌‌وسانه‌‌‌وه‌‌‌ و توندوتیه‌‌‌کی نائینسانی و نامرۆڤانه‌‌‌ بوه‌‌‌ستنه‌‌‌وه‌‌‌. 

کومیته‌‌‌ی ناوه‌‌‌ندی سازمانى خه‌‌‌بات ى کوردستانى ئێران به‌‌‌بۆنه‌‌‌ى رۆژى ٢٥ى نوامبر پیرۆزبایی له‌‌‌سه‌‌‌رجه‌‌‌م ژنان و کچانى کوردستان و ئێران و جیهان ده‌‌‌کا و هیواداره‌‌‌ به‌‌‌ خه‌‌‌باتى هه‌‌‌مه‌‌‌ لایه‌‌‌نه‌‌‌ توندوتیژى و هه‌‌‌موو بێ مافیه‌‌‌کانى دیکه‌‌‌ له‌‌‌سه‌‌‌ر ئافره‌‌‌تان هه‌‌‌ڵگیرێ و به‌‌‌ کۆمه‌‌‌ڵگایێکى یه‌‌‌کسان و بی جیاوازى بگه‌‌‌ین.

له‌‌‌ رۆژى ٢٥ى نوامبرى ٢٠ ٢١ رۆژى به‌‌‌رنگاربوونه‌‌‌وه‌‌‌ى توندوتیژى دژى ژنان له‌‌‌سه‌‌‌ر درێژه‌‌‌دان به‌‌‌ خه‌‌‌بات دژى هه‌‌‌موو ناعه‌‌‌داڵه‌‌‌تیه‌‌‌کان و به‌‌‌تایبه‌‌‌ت نه‌‌‌هێشتنى توندوتیژى له‌‌‌سه‌‌‌ر ئافره‌‌‌تان پێداگرى ده‌‌‌که‌‌‌ینه‌‌‌وه‌‌‌.

سه‌‌‌رکه‌‌‌وێ خه‌‌‌باتى مافخوازانه‌‌‌ى ئافره‌‌‌تانى کوردستان بروخى رژیمى دژه‌‌‌ ژنى ئاخوندى سازمانی خه‌‌‌باتی کوردستانی ئێران .

کومیته‌‌‌ی ناوه‌‌‌ندی سازمانی خه‌‌‌باتی کوردستانی ئێران

٢٠ ی نوامبری ٢٠ ٢١


2 ساڵ و 11 مانگ و 29 ڕۆژ و 8 کاتژمێر و 12 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ڕاگه‌یاندراو به‌بۆنه‌ی ٢٥ی نوامبر ڕۆژی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌تان

ڕاگه‌یاندراو به‌بۆنه‌ی ٢٥ی نوامبر ڕۆژی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌تان



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن