خەبات مێدیا: سێنتکام: ئەگەر وتووێژەکانی چەکە ناوکەییەکەی ڕژیمی ئێران شکست بێنێت هێزەکانی ئامریکا ئامادەی هێرشی سەربازین.
تایم: کەمتر لە یەک حەفتەی پێشوو لە دەست پێکردنەوەی وتووێژەکانی وڵاتان زلهێزی جیهان لەسەر بابەتی چەکە ناوکەییەکەی ڕژیمی ئێران، فەرماندەی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەڵێت، ئەگەر وتووێژە ناوکەییەکەی ڕژیم لەگەڵ وڵاتە زلهێزەکان شکست بێنێت هێزەکانی ئامادەی هێرشی سەربازین بۆ سەر ئەو وڵاتە.
شایەنی باسە کە ژنڕاڵ کێنت مەکنزی، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی نەتەوەیەکگرتووەکان، بەتایم دەڵێت: سەرۆک کۆماری ئێمە وتویەتی کە ڕژیمی ئێران نابێتە خاوەنی چەکی ناوکەیی. دیپلۆماتەکان لەسەر ئەم بابەتە پێشڕەون، بەڵام فەرماندەیی ناوەندی هەردەم پلانی جیاوازی هەیە کە ئەگەر پێمان ڕابگەیەندرێت دەتوانین جێبەجێی بکەین.
جۆبایدەن وتویەتی کە نەتەوەیەکگرتووەکان هیچ ئارەزوویەکی بەشەڕ و پێک دادان لەناوچەکە نیە، بەڵام بەرپرسانی کۆشکی سپی، پێنتاگۆن و وەزارەتی دەرەوە بۆ بەرەوپێشچوونی پلانی B لەکاتی شکستی دیپلۆماسی و بڕیاری ڕژیمی ئێران بۆ دروست کردنی چەکی ناوکەیی کاریان لەسەر گەمارۆی زیاتر بۆ سەر ڕژیم و هەنگاوی سەربازی کردووە.