خەبات مێدیا: ڕێکخراوی یەکسانی، ماف و ئازادیەکان لە یەمەن، لە ڕاگەیەندراوێکدا سەرکوتی ناڕەزایەتیەکانی وەرزێڕان لە ئیسفەهان، بەتوندی مەحکووم دەکات.
ئەو ڕێکخراوە لە ڕاگەیەندراوێک دا لەژێر ناوی مەحکوومکردنی سەرکوتی وەرزێڕانی ناڕازی لەئیسفەهان لە لایەن ڕژیمی ئێرانەوە، و بە ئاماژە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیم لە خۆپیشاندەران، دەنووسێت:
ئەم ناڕەزایەتیانە لەدوای ئیسفەهان، لە پارێزگاکانی چوار مەحاڵ و بەختیاریش دەستی پێ کردووە و شاهێدی ناڕەزایەتیە بەرفراوانەکانی خەڵک بوین.
هەروەها ڕژیمی ئاخوندی بەهۆکاری سەرکوتی بێ ڕەحمانە و هێرشی بێ بەزەییانەی هێزەکانی بۆسەر ناڕازیان بەهۆی کەمی ئاو، بەتوندی مەحکووم دەکەین و پشتگیری خۆمان بۆ وەرزێڕان وخەڵکی ئیسفەهان و شار و پارێزگانی دیکەی ئێران دەر دەبڕین، هاوکات داوا لە سکرتێری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، بەڕێز گوتێرز و بەرپرسی باڵای مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، خاتوو میشێل باشلە دەکەین، کە سەرکوتی خەڵکی ناڕازی لەلایەن ڕژیمی ئێران، کە خوازیاری سەرەتایی ترین مافەکانیانن بەتوندی مەحکووم بکەن.
ئێمە هەروەها خوازیاری بەردەوامی سنووردار کردنی بەکردار دژ بە ڕژیمی ئێرانین هەتا دەست لە بڕینی ئینتەرنێت هەڵبگرێت، و کۆتایی بە سەرکوتی خەڵکی ئێران بێنێت و لانی کەمی داواکانیان بەتایبەت ئاو، بژێویوی و ئازادیەکانیەکانیان دابین بکات.