پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

شاری بانە تەنیا بۆماوەی 20 ڕۆژ پاشەکەوتی ئاوی ماوە

شاری بانە تەنیا بۆماوەی 20 ڕۆژ پاشەکەوتی ئاوی ماوە

خەبات مێدیا: قەیرانی کەم ئاوی ماوەیەکی زۆرە ڕووی لەشاری بانە کردووە و گرفتی زۆری بۆ دانیشتووانی ئەو شارە دروست کردووە.
لەتازەترین هەواڵەکاندا باس لەوە کراوە کە پاشەکەوتی ئاوی شاری بانە تەنیا بۆماوەی 20 ڕۆژ بوونی هەیە و بەرەو کۆتایی و وشک بوون دەچێ.

بێهزاد ڕەحیمی نوێنەری شارەکانی سەقز و بانە ڕایگەیاندووە کە شاری بانەی خاوەن ۶۰ هەزار دانیشتوو، تەنیا بۆ ماوەی ۲۰ ڕۆژ نزیک بە ٨۰۰ هەزار مەتری موکەعەب ئاوی هەیە و تەنانەت بە دابەشکردنیش ڕەنگە تا ۲۰ ڕۆژ بەشی خەڵکی ئەم شارە نەکات.

جێی باسە کە بە هۆی بەکار هێنانی زۆری ئاو لە لایەن ئازەربایجان و چاک نەکردنی سەدی چرای وێس" ئاوی سەقز بۆنی ناخۆش بووە و بۆ خواردنەوە نابێ.


2 ساڵ و 11 مانگ و 19 ڕۆژ و 22 کاتژمێر و 33 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

شاری بانە تەنیا بۆماوەی 20 ڕۆژ پاشەکەوتی ئاوی ماوە

شاری بانە تەنیا بۆماوەی 20 ڕۆژ پاشەکەوتی ئاوی ماوە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن