پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

پەرەسەندنی گەمارۆ بەربڵاوەکانی ئامریکا دژی ڕژیمی ئاخوندی ئێران

پەرەسەندنی گەمارۆ بەربڵاوەکانی ئامریکا دژی ڕژیمی ئاخوندی ئێران

خەبات مێدیا: هەواڵدەری فەڕەنسا نوسیویەتی کە گەمارۆ بەربڵاوەکانی ئامریکا دژ بە ڕژیمی ئاخوندی ئێران، پەرەی سەندووە.
هەواڵدەری فەڕانسە لە ڕاپۆرتێک دا ئاماژەی بەو گەمارۆیانەی وەزارەتی خەزێنەداری ئامریکا کردووە کە خستویەتیە سەر چەند ناوەند و بەرپرسی ڕژیمی ئاخوندی، کە بەشداربوون لە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ و لەو پێوەندەدا نووسیویەتی: ئامریکا ڕۆژی سێ شەممە 16ی سەرماوەز، پێش دەست پێکردنەوەی وتووێژە ناوکەییەکەی ڕژیم کە حەوتوی ڕابردوو بە بێ هیچ بەرەوپێش چوونێک کۆتایی پێهات، گەمارۆی نوێی خستۆتە سەر 12 ناوەند و چەند بەرپرسێکی ڕژیم بەهۆی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە ئێراندا.
ئەو هەواڵدەریە هەروەها نووسی: پەرەسەندنی گەمارۆ بەربڵاوەکانی ئامریکا دژ بە ڕژیمی ئێران، لەدوای ئەوەوە دەستی پێکردووە کە وتووێژە ڕاستەوخۆکانی پێوەندیدار بە سنوردارکرنی بەرنامە ناوکەییەکەی ڕژیم لە ماوەی پێنج مانگی ڕابردودا نەگەیشتە ئاکام.
هەروەها هەواڵدەری ڕۆیتەرزیش لەو پێوەندەدا نووسیویەتی: لە هەنگاوێک دا بە بۆنەی حەوتوی کۆبوونەوەی ئامریکا بۆ دیموکراسی، وەزارەتی خەزێنەداری ئامریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە کە سەرکوت و نەبوونی دیموکراسی لەو وڵاتەدا، بە خستە ناو لیستی تیرۆری چەند بەرپرس و ناوەند کە دەستیان لە سەرکوتی خۆپیشاندەران هەبووە، کردۆتە ئامانج.
ئەو ناوەند وبەرپرسانەی ڕژیم کە خراونەتە ناو لیستی گەمارۆکانی ئامریکا بریتین لە

1- سەیید ڕەزا موسەوی، بەهۆی پەیوەندی لەگەڵ ناوەندی تایبەتی هێزە سەرکوتگەرە ئینتزامیەکان
2 - موحسین ئیبراهیمی، بەهۆی پەیوەندی لەگەڵ هێزەکانی دژە تیرۆر(نۆپۆ)
3 - عەلی هیممەتیان بەناسناوی ڕەئووف، لێکۆڵەری ئیتلاعاتی ڕژیم
4 - مەسعوود سەفدەری بەناسناوی ستار، لێکۆڵەری ئیتلاعاتی ڕژیم
5 - لەیلا واسقی، فەرمانداری شاری قودسی پارێزگای تاران
6 - سۆغرا خودادادی، بەرپرسی زیندانی قەرچەک و وەرامین
7 - غوڵامڕەزا سلێمانی، بەرپرسی بەسیجی کەم ئەندامانی ڕژیم
8 - حەسەن کەرەمی، فەرماندەی ناوەندی تایبەتی هێزە سەرکوتگەرەکانی ناجا
9 - محەممەد کەرەمی، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی هێزی قودس لە زاهیدان
ناوەندەکانیش بریتین لە
1 - زیندانی زاهیدان
2 - زیندانی ناوەندی شاری ئیسفەهان
3 - ناوەندی تایبەتی هێزە ئینتزامیەکان
4 - هێزەکانی دژە تیرۆریسم (نۆپۆ) کە ئەرکی سەرەکیان سەرکوتی ناڕەزایەتیەکان و ڕۆڵێکی بەرچاویان لە پێشێلکردنی یاساکانی مافی مرۆڤ هەبووە.


2 ساڵ و 11 مانگ و 12 ڕۆژ و 9 کاتژمێر و 37 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پەرەسەندنی گەمارۆ بەربڵاوەکانی ئامریکا دژی ڕژیمی ئاخوندی ئێران

پەرەسەندنی گەمارۆ بەربڵاوەکانی ئامریکا دژی ڕژیمی ئاخوندی ئێران



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن