خەباتمێدیا: هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیم هێرشیان کردۆتە سەر گربونەوەی ناڕەزایەتی مامۆستایان لەبەردەم پاڕڵمانی ئەو وڵاتەدا.
ڕۆژی دووشەممە ۲۲ی سەرماوەز, لە درێژەی ناڕەزایەتییەکانی مامۆستایان و فەرهەنگیان، چەند گردبوونەوەی جۆراوجۆر لە شارەکانی یەزد, کرمان, مەریوان, قوم, سەقز, ڕەشت, شیراز و چەند شارێکی دیکە لەبەردەم ئیدارەی پەروەدەو بارهێنان، بەڕێوە چوو.
بەپێی ڕاگەیاندنی شۆرای هاوئاهەنگی ڕێکخراوەکانی پیشەکاری فەرهەنگیان, هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیم بە شێوەی دڕەندانە لە بەردەم پارڵمان هێرشیان کردۆتە سەر کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی مامۆستایان.
هەروەها لە دووهەمین ڕۆژی مانگرتنی مامۆستایان, هێزە سەرکوتگەرەکان, بە ئەو پەڕی بێ ڕێزی و لێدان ڕەسووڵی بەداقی, پشکێنی ناوەندی پیشەکاری مامۆستایانیان دەستبەسەر کردووە و هەروەها دەستیان بەسەر مۆبایل و کەل و پەلیدا گرتووە.
بەپێی بانگهێشتی ئەم شۆرا, مامۆستایان بە هۆی نەبوونی پلەبەندی مامۆستایان, داوای یەکسانکردنی حەقدەست بەتایبەت یەکسانی حەقدەستی خانەنشینان دەکەن.