خەبات مێدیا: بەندکراوێک لە بەندیخانەی ئیلام بە خواردنی حەب کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
ڕۆژی سێشەممە 9ی سەرماوەز، بەندکراوێک بە ناوی "ڕوحوڵڵا مەلەکی" تەمەن 30 ساڵ، خەڵکی شاری مێهران کە بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست لەلایەن دادوەرەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو، پاش چوار ڕۆژ مانگرتن لە خواردن، بە مەبەستی خۆکوژی حەب دەخوات.
شایانی باسە کە ناوبراو پاش خواردنی حەب، دەگوازرێتەوە بۆ بەشی پێڕاگەیشتنی پزیشکی زیندانەکە و پاش شۆردنەوەی مێعدەی، دەیگەڕێننەوە بۆ زیندان و بەهۆی تێکچوون و خراپ بوونی دۆخی تەندروستی و پێڕانەگەیشتنی پزیشکی، گیان دەسپێرێ.