خەبات مێدیا: میخائیل ئۆلیانۆف نوێنەری ڕووسیە لە کۆمیسیۆنی هاوبەشی بەرجام، دەڵێت کە پێویستە سانتریفیوژەکانی ڕژیمی ئێران لەناو ببرێن، دابخرین یان بگوازرێنەوە بۆ دەرەوەی وڵات.
ناوبراو دەڵێت کە ئایا دەتوانین چی لە سانتریفیوژەکانی ڕژیمی ئێران بکەین؟ خاڵی یەکەم ئەوەیە کە بگوازرێنەوە بۆ دەرەوەی ئێران، خاڵی دووهەم لەناوبردنی سانتریفیوژەکانە و سێهەم خاڵیش ئەنبار کردن و داخستنیانە لە ژێر چاودێری ئاژانسی نێو نەتەوەیی ووزەی ئەتۆم.
هەواڵدەری تاسی ڕووسیە ڕۆژی دووشەممە 22ی سەرماوەز، لەسەر زاری ئۆلیانۆف نووسی: کە یەکێک لەو خاڵانەی لە وتووێژەکانی ویەن باسی لێوە کراوە، مەسەلەی سانتریفیوژەکانی ڕژیمی ئێران بووە.
شایەنی باسە کە ئۆلیانۆف پێشتریش باسی لەوە کردبوو کە بابەتی بەرنامە ناوکەییەکەی ڕژیم تەنیا یەکێک لەو دەیان کێشانەیە کە دەبێت چارەسەر بکرێت.
جێگەی ئاماژەیە کە دیپلۆماتە ئوروپاییەکان ڕۆژی پێشوو وتویانە کە هەتا ئێستا نەیانتوانیوە بچنە نێو وتووێژەکان، داواکاریە نوێکانی ڕژیم بەپێچەوانە یان زیاتر لە ڕێکەوتنی بەرجامن.
هەروەها ڕۆیتێرز نووسیویەتی کە دیپلۆماتە باڵاکانی وڵاتانی ئوروپایی باسیان لەوە کردووە کە کات بەرەو کۆتایی دەچێت بەبێ بەرەوپێشچوونێکی خێراو، بەرجام بەم نزیکانە کۆتایی پێ دەێت.