پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

حەق دەستی خەیاڵی و دزی کردن لە گیرفان و سفرەی خەڵک

حەق دەستی خەیاڵی و دزی کردن لە گیرفان و سفرەی خەڵک

خەبات مێدیا: زیادبوونی حەقدەستە خەیاڵیەکانی خاوەنکار و بەرپرسان و دزیکردن لە گیرفان و سفرەی خەڵکی لە ئێران.

لەحاڵێکدا کە خەڵکی ئێران بەدەست هەژاری وبرسیەتی دەناڵێنن و ڕۆژ لەدوای ڕۆژ سفرەی خەڵک بەرەو بەتاڵبوونەوە دەڕوات و حەق دەستەکان کەمتر دەبنەوە، ئامارە فەرمیەکانی ڕژیم پیشانی دەدەن کە خاوەنکار و بەرپرسانی حکومی لە دەوڵەتی ڕەئیسی جەللاد حەق دەستی مانگانەیان دەگاتە 284 ملیۆن تمەن.
هەروەها حەق دەستی هەر ئەندامێکی پاڕڵمانی دواکەوتوی ڕژیمی ئێران دەگاتە 83 ملیۆن تمەن و هەروەها حەق دەستی خوێنمژانی دادوەری خامنەیی دەگاتە 185ملیۆن تمەن.
ڕسوایی و گەندەڵی ئەو سیستم و دەسەڵاتە و حەق دەستە خەیاڵی و سەرسوڕهێنەرەکانی بەرپرسانی خامنەیی بەئەندازەیەک ڕوون و ئاشکرایە کە تەنانەت هەواڵدەریەکان و ڕاگەیاندنە حکومەتیەکانی ڕژیمیش ئێعترافیان بەو بابەتە کردووە.


2 ساڵ و 11 مانگ و 5 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 16 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

حەق دەستی خەیاڵی و دزی کردن لە گیرفان و سفرەی خەڵک

حەق دەستی خەیاڵی و دزی کردن لە گیرفان و سفرەی خەڵک



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن